رووداو دیجیتاڵ
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، ئەوان کات و سەرچاوەی کەمتریان بۆ یەکلاکردنەوەی جەنگی ئێران پێویست بووە بەراورد بەو کات و سەرچاوانەی ئیدارەی کۆشکی سپی لە سەردەمی جۆرج دەبلیو بوش، سەرۆکی پێشووتری ئەمریکا پێویستیان بوو بۆ شەڕی عێراق.
رۆژی شەممە، 7ی تشرینی یەکەمی 2026، سەرۆکی ئەمریکا وەڵامی ئەو رەخنانەی دایەوە کە لەسەر ئیدارکەین سەبارەت بە تێچووەکانی جەنگی وڵاتەکەی لەگەڵ ئێران و لە تروس سۆشیال بڵاویکردەوە، دیک چینی، جێگری پێشووتری سەرۆکی ئەمریکا (لە سەردەمی جۆرج دەبلیو بوشدا) بۆ جەنگی عێراق گوتی، "سەدام هەڕەشەیە. پێویستم بە 170 هەزار سەرباز و هەش ساڵە" بەڵام نزیکەی چوار هەزار و 400 هاووڵاتیی و سەربازی ئەمریکی کوژران.
دیک چینی، یەکیک بوو لەو کەسایەتییە ئەمریکیانەی زۆرترین گوشاری لە جۆرج دەبلیو بووش دەکرد بۆ هێرشکردنە سەر عێراق. ئەو بە پاڵپشتیکاری سەرەکی سەرۆکی ئەوکاتی ئەمریکا بۆ ئەو کارە دادەنرا.
رۆژی 20ی ئاداری 2003، هێزەکانی ئەمریکا هاتنە نێو خاکی عێراقەوە و تاوەکو 2011 مانەوە، ئەمەش پێش ئەوەی لە ساڵی 2014 بگەڕێنەوە بۆ شەڕی دژی داعش و ئەیلوولی ئەمساڵیش ئەرکەکەیان کۆتایی هات.
سەرۆکی ئەمریکا گوتیشی، ئەویش هەمان شتی گوتووە کە "ئایەتوڵڵا خامنەیی هەڕەشەیە"م بەڵام لە رووی پێویستییەوە سەرچاوە و کاتی کەمتری دەوێت بە جۆرێک کە "تەنیا 12 کاژێر و 900 مووشەکی بۆ کوشتنی پێویست بووە.
رۆژی 28ی شوباتی 2026، ئەمریکا و ئیسرائیل هێرشیانکردە سەر ئێران و ئەویش بە هێرش بۆ سەر تەلئەڤیڤ و وڵاتانی دراوسێی وەڵامیدانەوە. رۆژی دەستپێکی جەنگەکە، ئەمریکا و ئیسرائیل ماڵ و شوێنی مانەویە عەلی خامنەیی، رێبەری پێشووی ئێرانیان بۆردوومانکرد و کوشتیان.
ترەمپ ئاماژەی بەو زیانە ئابووری و گیانیانە نەکردووە کە لە جەنگی ئێراندا بەر وڵاتەکەیان کەوتوون. بە گوێرەی بەرپرسانی ئەمریکا، لەو جەنگەدا لانیکەم 47 ملیار دۆلاریان خەرجکردووە و 21 سەربازیشیان کوژراون؛ ئەمە جگە لە برینداربوونی نزیکەی 900 سەرباز.

