کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

فڕۆکەی جەنگیی ئوردن. وێنە: ویکیپێدیا

فڕۆکەی جەنگیی ئوردن. وێنە: ویکیپێدیا

رۆژهەڵاتی نێوەڕاست

میدیای سووریا: لە هێرشەکانی ئوردن بۆ سەر سووریا 5 کەسی سڤیل کوژران

بژار زوبێر

بژار زوبێر

26-10-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
بژار زوبێر، لە ساڵی 2020ـەوە وەکو هەواڵساز، وەرگێڕ و پرۆدیوسەر لە بەشی نێودەوڵەتیی تۆڕی میدیایی رووداو کار دەکات. پێش ئەوە، وەک فریلانسەر لەگەڵ نیویۆرک تایمز، جەزیرە، گۆڤاری وایرد و چەندین ئاژانسی دیکەدا کاری کردووە. لە راپۆرتەکانیدا زیاتر کار لەسەر دۆخی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست، سیاسەتی دەرەوەی ئەمریکا و بابەتە تەکنەلۆجی و زانستییەکان دەکات.
بژار زوبێر
بژار زوبێر26-10-2026

بابەتی پەیوەندیدار

هاکان فیدان و مەسرور بارزانی بە تەلەفۆن قسەیان کرد
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست23-11-2026

هاکان فیدان و مەسرور بارزانی بە تەلەفۆن قسەیان کرد

گادی ئایزنکۆت: ئێران هەڕەشەیەکی هەنووکەیی نییە بۆ سەر ئیسرائیل
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست23-11-2026

گادی ئایزنکۆت: ئێران هەڕەشەیەکی هەنووکەیی نییە بۆ سەر ئیسرائیل

ترەمپ هەڕەشەی دەستپێکردنەوەی جەنگی ئێران دەکات
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست22-11-2026

ترەمپ هەڕەشەی دەستپێکردنەوەی جەنگی ئێران دەکات

رووداو دیجیتاڵ

رۆژی دووشەممە، سوپای ئوردن رایگەیاند، وەک تۆڵەسەندنەوەیەک بۆ هێرشەکەی هەفتەی رابردووی سەر کەنیسەیەک، چەند پێگەیەکی "گرووپە تیرۆریستییەکان"ـی لەنێو خاکی سووریا بۆردوومان کردووە. لە بەرامبەردا سووریا دەڵێت، ئوردن بۆ هێرشە ئاسمانییەکانی، هیچ هاوئاهەنگییەکی لەگەڵ دیمەشق نەکردووە و بەهۆیەوە 5 کەسی سڤیل کوژراون.

ئاژانسی هەواڵی فەرمیی سووریا (سانا) لە زاری بەرپرسێکی تەندروستیی پارێزگای دەرعا لە باشووری ئەو وڵاتە بڵاویکردەوە، بەهۆی بۆردوومانەکانی ئوردنەوە بۆ سەر چەند ناوچەیەکی پارێزگاکە، پێنج کەسی سڤیل کوژراون کە ژن و منداڵیان تێدایە. بەڵام سوپای ئوردن دەڵێت، فڕۆکە جەنگییەکانیان چەندین مۆڵگەی تیرۆریستانیان وێران کردووە و ژمارەیەکی زۆر لە ئەندامانی ئەو گرووپانەیان کوشتووە و بریندار کردووە کە پەیوەندییان بە هێرشبەرەکانی کەرەکەوە هەبووە.

وردەکاریی هێرشەکەی سەر کەنیسەکەی کەرەک

ئەم پێشهاتانە پەیوەستن بە رووداوەکەی رۆژی هەینیی رابردوو، کە تێیدا چەند چەکدارێک لە کاتی پرسەیەکدا، هێرشیان کردە سەر کەنیسەی مار جۆرجیسی یۆنانیی ئۆرسۆدۆکس لە گوندی حەموود لە پارێزگای کەرەک لە باشووری ئوردن و 9 کەسیان کوشت.

لیوا عەبدوڵڵا مەعایتە، بەڕێوەبەری ئاسایشی گشتیی ئوردن، رۆژی دووشەممە ناوی هەر سێ تۆمەتبارە دەستگیرکراوەکەی ئاشکرا کرد کە بریتین لە: هەزاع زێدان محەممەد، مەشعەل زێدان محەممەد و ئەحمەد سامی حوسێن. دوو لە تۆمەتبارەکان بران و ئەوەی دیکەشیان خزمیانە. ئەوان لە ماڵێکی چۆڵکراودا گەمارۆ دران و تەقەیان لە هێزە ئەمنییەکان کرد، بەڵام دواتر بە برینداری دەستگیر کران و دەستیش بەسەر بڕێکی زۆر لە چەک و تەقەمەنیدا گیرا.

شا عەبدوڵڵای دووەم: "هێزە ئەمنییەکان تاوەکو کۆتایی دوایان کەوتن، بەڵێنمان داوە کە تیرۆریستان لە سزا دەرباز نابن"

هەڵوێستی فەرمی و رێوڕەسمی بەخاکسپاردنی قوربانییان

مازن فەڕایا، وەزیری ناوخۆی ئوردن رایگەیاند، هێرشبەرەکان سەرجەمیان ئوردنین و هیچ بەڵگەیەک نییە لەسەر هەبوونی پەیوەندیی دەرەکی. محەممەد مۆمەنی، وەزیری پەیوەندییەکانی حکومەتیش جەختی لەوە کردەوە کە بە "مستێکی ئاسنین و بێبەزەییانە" لێیان دەدەن.

لە دوای هێرشەکەوە، جەعفەر حەسەن، سەرۆکوەزیرانی ئوردن سێ رۆژ ماتەمینیی نیشتمانیی راگەیاند. رۆژی یەکشەممە 8 لە قوربانییەکان لە تەنیشت کەنیسەکە بەخاکسپێردران و کوژراوی نۆیەمیش رۆژی دووشەممە بەخاکسپێردرا. کرستیانەکان لە ئوردن نزیکەی 2% بۆ 3%ی دانیشتووانی وڵاتەکە پێکدەهێنن.

بابەتی پەیوەندیدار

هاکان فیدان و مەسرور بارزانی بە تەلەفۆن قسەیان کرد
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست23-11-2026

هاکان فیدان و مەسرور بارزانی بە تەلەفۆن قسەیان کرد

گادی ئایزنکۆت: ئێران هەڕەشەیەکی هەنووکەیی نییە بۆ سەر ئیسرائیل
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست23-11-2026

گادی ئایزنکۆت: ئێران هەڕەشەیەکی هەنووکەیی نییە بۆ سەر ئیسرائیل

ترەمپ هەڕەشەی دەستپێکردنەوەی جەنگی ئێران دەکات
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست22-11-2026

ترەمپ هەڕەشەی دەستپێکردنەوەی جەنگی ئێران دەکات

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە