رووداو دیجیتاڵ
مەسرور
بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان و شێخ محەممەد بن زاید ئال نەهیان، سەرۆکی
ئیمارات کۆبوونەوە و جەختیان لە پتەوکردنی پەیوەندییەکانی هەولێر و ئەبوزەبی کردەوە.
کۆبوونەوەکە
لە ئەبوزەبیی پایتەختی ئیمارات بەڕێوەچوو، جێگری سەرۆکی ئیمارات و سەرۆکوەزیرانی وڵاتەکە
و حاکمی دووبەی بەشداربوون.
بەگوێرەی
راگەیێندراوێکی حکومەت، لە دیدارەکەدا جەخت لە پتەوکردنی هاوکاری و هاوئاهەنگییەکانی
نێوان هەرێمی کوردستان و ئیمارات کرایەوە لە سەرجەم کەرتەکاندا.
هەروەها سەرۆکوەزیرانی
هەرێمی کورستان و سەرۆکی ئیمارات دوایین پێشهاتەکانی ناوچەکەیان تاوتوێ کرد و جەختیان
لە پێویستیی پاراستنیی ئاسایشی ناوچەکە کردەوە، هێرشەکانی ئەم دواییەی سەر ئیماراتیشیان
سەرکۆنەکرد.



.jpg&w=3840&q=75)