رووداو دیجیتاڵ
موجتەبا خامنەیی، رێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران بەبۆنەی یادی لەدایکبوونی پێغەمبەری ئیسلام (د. خ)، بڕیاری لێبووردنی گشتی و کەمکردنەوەی سزای بۆ 2577 زیندانی دەرکرد.
ئەمڕۆ سێشەممە 01-09-2026 ئاژانسی (میزان)ی فەرمیی دەسەڵاتی دادی ئێران بڵاویکردەوە، غولامحوسێن موحسینی ئیژەیی، سەرۆکی دەسەڵاتی داد لە نامەیەکدا داوای لە رێبەری وڵات کردبوو رەزامەندی لەسەر کەمکردنەوە، گۆڕینی سزا و ئازادکردنی ژمارەیەک زیندانی بدات؛ موجتەبا خامنەییش رەزامەندیی لەسەر داواکارییەکە نیشان دا.
عەلی مزەفەری، جێگری سەرۆکی دەسەڵاتی دادی ئێران رایگەیاند، ناوی ئەو 2577 کەسە لەلایەن لیژنەیەکی تایبەتەوە وردبینییان بۆ کراوە کە شیاوی لێبووردنن، بۆیە پاش پشتڕاستکردنەوەیان، بڕیارەکە لەلایەن سەرۆکی دەسەڵاتی دادوەرییەوە خراوەتە بواری جێبەجێکردنەوە.
ساڵانە لە ئێران دا بە چەند بۆنەیەکی جیاوازی ئایینی و نیشتمانی، رێبەری کۆماری ئیسلامی لێبووردنی گشتی و کەمکردنەوەی سزا بۆ زیندانیان رادەگەیێنێت، کە ئەم بڕیارە نوێیەی موجتەبا خامنەییش لە چوارچێوەی یادی لەدایکبوونی پێغەمبەری ئیسلامدا دێت.



.jpg&w=3840&q=75)