رووداو دیجیتاڵ
ئەمڕۆ یەکەمین کۆبوونەوەی وڵاتانی هاوپەیمانیی مەککە (تورکیا، سعودیە و پاکستان) لە شاری ئیستەنبووڵی تورکیا بەڕێوەدەچێت.
لە کۆبوونەوەکەدا وەزیرانی بەرگری و دەرەوەی هەر سێ وڵات و ژمارەیەک لە فەرماندە سەربازییەکانیان بەشدار دەبن، بەهێزکردنی توانا بەرگرییەکانیان و هەماهەنگیی زیاتری وڵاتانی هاوپەیمانێتییەکە بابەتی سەرەکیی کۆبوونەوەکە دەبێت.
رێککەوتنی بەرگریی هاوبەشی تورکیا، سعودیە و پاکستان کە بە هاوپەیمانیی مەککە ناسراوە، لە رۆژی 7ی ئەم مانگە لە نێوان ئەو سێ وڵاتە لە شاری مەککە واژۆ کرا.
رێککەوتنەکە هەوڵی ئەو سێ وڵاتەیە بۆ بەرەنگاربوونەوەی و ئاڵنگارییەکانی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست، بەتایبەت مەترسییەکانی سەر کەرتی وزە و سەروەریی وڵاتانی ناوچەکە.
بەگوێرەی رێککەوتنەکە، تورکیا، سعودیە و پاکستان پابەندن بە بەرگریکردن لە یەکدی لە ئەگەری هێرشی هەر لایەنێک بۆ سەر خاک و بەرژەوەندییەکانی یەکێکیان.

.jpg&w=3840&q=75)

