رووداو - دیجیتاڵ
وەزارەتی تەندروستیی ئێران دەڵێت: لە 27ـی حوزەیرانەوە تاوەکو کاژێر 8:30ـی بەیانیی ئەمڕۆ، 53 کەس لە ئەنجامی هێرشەکانی ئەمریکادا کوژران و 592 کەسی دیکە بریندار بوون.
وەزارەتی تەندروستیی ئێران، ئەمڕۆ چوارشەممە، 22ـی تەممووزی 2026 بڵاویکردەوە: لەنێو ئەو کەسانەی کوژراون، شەش ژن و سێ کەسی خوار تەمەن 18 ساڵ هەن؛ لەنێو بریندارەکانیشدا 39 ژن، 23 کەسی خوار 18 ساڵ هەن.
وەزارەتی تەندروستیی ئێران دەڵێت: تاوەکو ئێستا 535 بریندار دوای وەرگرتنی چارەسەری پێویست رەوانەی ماڵەوە کراونەتەوە و 36 کەسیش لەژێر چاودێریی پزیشکیدان.
لە 7ـی تەممووزی 2026، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، کۆتاییهاتن بە ئاگربەستی نێوان ئێران و ئەمریکای راگەیاند، بەڵام پێشتر و تاوەکو 8ـی نیسانیش جاروبار ئەمریکا هێرشی دەکردە سەر ئێران.



