رووداو دیجیتاڵ
بەرەبەیانی دووشەممە، مەولەوی محەممەد ئەنوەر رێگی، پێشنوێژی مزگەوتی میرجاوە لە پارێزگای سیستان و بەلووچستان، لەلایەن چەکدارانی نەناسراوەوە کوژرا.
بەپێی میدیای فەرمی ئێران، کاژێر 04:00ی بەرەبەیانی دووشەممە 20ی تەممووزی 2026، مەولەوی محەممەد ئەنوەر رێگی، مامۆستای ئایینی سوننەی بەلووچ و پێشنوێژ شاری میرجاوە، لە نزیک مزگەوتی گەورەی شارەکە لەلایەن سەرنشینانی ئۆتۆمبێلێکی جۆری پێژۆوە تەقەی لێکرا و بەهۆی سەختیی برینەکانیەوە گیانی لەدەستدا.
مەولەوی رێگی نزیکەی 18 مانگ لەمەوبەر و لە 7ی تشرینی دووەمی 2024 ، لەلایەن مستەفا مەحامی، نوێنەری رێبەری باڵای ئێران لە پارێزگای سیستان و بەلووچستان، وەک پێشنوێژی نوێی میرجاوە دەستنیشانکرا. ئەم بڕیارەش دوای لادان و دەستبەسەرکردنی مەولەوی عەبدولقەهار میربەلووچزهی، پێشنوێژی پێشووی شارەکە درا کە کەسایەتییەکی باوەڕپێکراوی و جەماوەری بوو.
پێشتریش لە 8ی کانوونی یەکەمی 2024، مەولەوی رێگی لە هەوڵێکی هاوشێوەدا لەلایەن چەند چەکدارێکەوە، رزگاری ببوو.
.jpg&w=3840&q=75)
.jpg&w=3840&q=75)
