رووداو دیجیتاڵ
قایمقامی چابەهاری باشووری رۆژهەڵاتی ئێران ئەو ''دەنگۆ''ـیانە رەتدەکاتەوە کە باس لە دەرکردنی فەرمانی چۆڵکردنی شارەکە بەهۆی هێرشەکانی ئەمریکاوە دەکەن.
ئەمڕۆ دووشەممە 20-07-2026، لە درێژەی هێرشەکانی ئەمریکا بۆ سەر ناوچە جیاجیاکانی ئێران، ژمارەیەک میدیا بڵاویان کردەوە، فەرمانی چۆڵکردنی چابەهاری سەر بە پارێزگای سیستان و بەلووچستان درەکراوە و داوا لە دانیشتووانی شارەکە دەکرێ ماڵەکانیان جێبهێڵن.
غوڵامڕەزا مەجیدی، قایمقامی چابەهار بە میدیای وڵاتەکەی رایگەیاند: ''سەرجەم ئەو دەنگۆیانە رەتدەکەینەوە کە باس لە فەرمانی چۆڵکردنی شار دەکرێت.''
بەگوتەی غوڵامڕەزا مەجیدی، ژمارەیەک لە میدیاکانی ''دژبەر''ـی ئێران بۆ تێکدانی ئاسایشی گشتی هەواڵەکەیان بڵاوکردووەتەوە و هیچ بنەمایەکی نییە، ''ژیان لە چابەهار ئاساییە و هیچ مەترسییەک لە سنووری شارەکە بەدی ناکرێ.''
قسەکانی قایمقامی چابەهار لەکاتێکدایە کە لە نۆ شەوی رابردوودا ئەمریکا زۆرترین هێرشی کردووەتە سەر چابەهاری سیستان و بەلووچستان کە لە ئەنجامدا چەندین بنکەی سەربازی و بورجی چاودێری خاپوور کراون.
.jpeg&w=3840&q=75)
.jpg&w=3840&q=75)
.jpg&w=3840&q=75)