رووداو دیجیتاڵ
میدیای ئێران دەڵێ، شاندی وڵاتەکەی بە سەرۆکایەتیی سەرۆکی پەرلەمان سەردانی عومان دەکات و هەوڵە هاوبەشەکان بۆ جێگیرکردنی رێکارەکانی بەڕێوەبردنی تەنگەی هورمز تاوتوێ دەکەن.
ئەمڕۆ دووشەممە، 22ی حوزەیرانی 2026، میدیای ئێران بڵاویکردەوە:"شاندی ئێران بە سەرۆکایەتیی محەممەدباقر قالیباف، سەرۆکی پەرلەمانی ئێران بەرەو عومان بەڕێکەوت."
یەکێک لە دیارترین ئەندامانی شاندەکە بریتییە لە عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوە.
بە گوێرەی میدیای ئێران، ئامانج لە سەردانەکە پەرەپێدانی هاوکارییە لەنێوان ئێران و عومان، هەروەها هەوڵی هاوبەشە بۆ جێگیرکردنی رێکارەکان بۆ بەڕێوەبردنی تەنگەی هورمز .
ئەم سەردانە لە کاتێکدایە، بەرپرسانی ئێران دەڵێن، دۆخی تەنگەی هورمز چی دیکە ناگەڕێتەوە پێش جەنگ و میکانیزمێکی بەڕێوەبردنی هاوبەش لەگەڵ عومان دادەنێن.
ئەوە لە کاتێکدایە، بەرپرسانی ئەمریکا دەڵێن، رێڕەوە ئاوییەکە کراوە دەمێنێتەوە و کەشتییەکانیش لە بەرامبەر تێپەڕبوونیاندا هیچ پارەیەک نادەن.
.jpg&w=3840&q=75)


