رووداو دیجیتاڵ
سەرۆکی لیژنەی ئاسایشی نیشتمانیی پەرلەمانی ئێران دەڵێ، هێزەکانیان بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەر هێرشێکی ئەمریکا و ئیسرائیل لەوپەڕی ئامادەییدان. هەڕەشەش دەکات: ''وەڵامی پەشیمانکەرەوەمان بۆ هەر هەنگاوێکی هەڵە دەبێت.''
ئەمڕۆ پێنجشەممە 11-06-2026، ئیبراهیم رەزایی، سەرۆکی لیژنەی ئاسایشی نیشتمانیی پەرلەمانی ئێران سەبارەت بە دوایین هێرشەکانی ئەمریکا بۆ سەر وڵاتەکەی رایگەیاند: ''لە بەرامبەر هەر جۆرە هەنگاو و هەڕەشەیەکدا، وەڵامێکی یەکلاکەرەوە، کوشندە، بەئازار و پەشیمانکەرەوەمان دەبێت.''
بەگوتەی ئیبراهیم عەزیزی، هێزە چەکدارەکانی ئێران لەوپەڕی ئامادەییدان و ''ئاسایشی هەموو ناوچەکانی وڵات بە هێزەوە دابینکراوە''.
سەرۆکی لیژنەی ئاسایشی نیشتمانیی پەرلەمانی ئێران سەبارەت بە دوایین لێدوانی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بۆ هێرشکردنە سەر ئێرانیش گوتی: ''جێگەی هیچ جۆرە نیگەرانییەک نییە؛ هێزە چەکدارەکان زیاتر لە رابردوو ئامادەی رووبەڕووبوونەوەی دوژمنانن و ئێران وەک هەموو کات بە سەرکەوتوویی و سەرفرازی دەمێنێتەوە.''
قسەکانی ئیبراهیم عەزیزی لەکاتێکدان کە بەرەبەیانی ئەمڕۆ و دوێنێ چوارشەممە، ئەمریکا چەندین هێرشی کردووەتە سەر ناوچە جیاجیاکانی ئێران، بەتایبەتی لە باشووری وڵاتەکە.
هاوکات ئەمڕۆ دۆناڵد ترەمپ هەڕەشەی وەشاندنی گورزێکی سەربازیی یەکجار قورسی بۆ سەر ئێران کرد و رایگەیاند، ئەمشەو هێرشەکان دەستپێدەکەنەوە و بەنیازی کۆنتڕۆڵکردنی تەواوەتیی بازاڕی نەوت و گازی ئەو وڵاتەن.
.jpg&w=3840&q=75)
.jpg&w=3840&q=75)
.jpg&w=3840&q=75)
