رووداو دیجیتاڵ
میدیای فەرمیی ئێران لە زاری سەرچاوەیەکی ئاگادارەوە، قسەکانی ترەمپی سەبارەت بە پەیوەندیی راستەوخۆی بەرپرسانی ئێرانی بە سەرۆکی ئەمریکا و داوایان بۆ راگرتنی هێرشەکانی سەر وڵاتەکەیانی رەتکردەوە.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە 11-06-2026، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا هاوکات لەگەڵ دەستپێکردنی زنجیرە هێرشێکی سوپای وڵاتەکەی بۆ سەر ئێران، قسەی بۆ فۆکس نیوز کرد و رایگەیاند، بەرپرسە باڵاکانی ئێران راستەوخۆ پەیوەندییان پێوە کردووە و داوای راگرتنی هێرشەکان دەکەن.
دوای لێدوانەکەی ترەمپ، میدیای فەرمیی ئێران لە زاری سەرچاوەیەکی ئاگادارەوە بڵاوی کردەوە: ''ئەو بانگەشەیە راست نییە و هیچ پەیوەندییەکی راستەوخۆی بە بەرپرسانی ئێرانییەوە نەبووە.''
سەرچاوەکە ئەوەشی بە میدیای ئێرانی راگەیاندووە، تاران وەڵامی هێرشەکانی ئەمریکا بە تووندی دەداتەوە.
هاوکات میدیاکانی نزیک لە سوپای پاسدارانیش قسەکانی ترەمپیان لە زاری سەرچاوەی ئاگادارەوە رەتکردووەتەوە.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ سوپای ئەمریکا زنجیرەیەک هێرشی دیکەی بۆ سەر چەند ناوچەیەک لە ئێران بەتایبەتی پارێزگاکانی باشووری وڵاتەکە دەستپێکرد.

.jpg&w=3840&q=75)

.jpg&w=3840&q=75)