رووداو دیجیتاڵ
گوتەبێژی سوپای پاسدارانی ئێران هۆشداری دەداتە ئەمریکا و ئیسرائیل و دەڵێت، لە ئەگەری دووبارەبوونەوەی دەستدرێژییەکان، تەواوی ئامانجەکانی ئەمریکا و ئێسرائیل لە ناوچەکەدا دەکرێنە ئامانجی هێرشەکانیان.
بەرەبەیانی رۆژی دووشەممە، 8ی حوزێرانی 2026، حوسێن موحیبی، گوتەبێژی سوپای پاسدارانی ئێران بە ئاماژەدان بە هێرشە موشەکییە نوێیەکەی ئێران دژی ئیسرائیل رایگەیاند: "ئۆپەراسیۆنەکەی ئەمشەو تەنیا هۆشدارییەک بوو."
حوسێن موحیبی، هۆشداری دەداتە ئەمریکا و ئیسرائیل و دەڵێت: " لە ئەگەری دووبارەبوونەوەی دەستدرێژییەکان، وەڵامەکان بەرفراوانتر دەبن و تەواوی ئامانجەکانی ئەمریکی ـ زایۆنی لە ناوچەکەدا دەگرێتەوە."
شەوی یەکشەممە، 7ی حوزێرانی 2026، ئێران هێرشێکی مووشەکی کردە سەر ئیسرائیل.
سوپای پاسدارانی ئێران رایگەیاند، لە وەڵامی پابەندنەبوونی ئیسرائیل و ئەمریکا بە ئاگربەست و بەردەوامبوونی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان و بەتایبەت ناوچەی زاحییەی بەیرووت، هێرشی مووشەکی کردووەتە سەر ئێسرائیل.
سوپای ئیسرائیلیش رایگەیاند، ئێران ژمارەیەک مووشەکەی ئاراستەی خاکی وڵاتەکەیان کردووە و سیستمە بەرگرییە ئاسمانییەکان بۆ بەرپەرچدانەوە و تێکشکاندنی ئەو هەڕەشانە چالاک کراون.
.jpg&w=3840&q=75)


.jpg&w=3840&q=75)