Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکان
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

دیمەنێکی هێرشە مووشەکییەکە

دیمەنێکی هێرشە مووشەکییەکە

رۆژهەڵاتی نێوەڕاست01-06-2026

کوێت: رووبەڕووی هێرشی مووشەکی و درۆنی بووینەتەوە

0:00
0:00
قەبارەی دەق
ئەحمەد تەڵعەت
ئەحمەد تەڵعەت01-06-2026

بابەتی پەیوەندیدار

سێنتکۆم: هێرشمان کردووەتە سەر رادار و شوێنی هەڵدانی درۆنی ئێران
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست01-06-2026

سێنتکۆم: هێرشمان کردووەتە سەر رادار و شوێنی هەڵدانی درۆنی ئێران

راپۆرتێک: بەهۆی کەوتنەخوارەوەی پارچەی مووشەکێکی ئێران لە کوێت چەند ئەمریکییەک بریندار بوون
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست30-05-2026

راپۆرتێک: بەهۆی کەوتنەخوارەوەی پارچەی مووشەکێکی ئێران لە کوێت چەند ئەمریکییەک بریندار بوون

نەتەنیاهوو: سوپای ئیسرائیل لە رووباری لیتانیی باشووری لوبنان پەڕییەوە
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست29-05-2026

نەتەنیاهوو: سوپای ئیسرائیل لە رووباری لیتانیی باشووری لوبنان پەڕییەوە


رووداو دیجیتاڵ 

سوپای کوێت رایگەیاند، سیستمی بەرگریی ئاسمانیی وڵاتەکەیان چەندین هێرشی مووشەکی و درۆنی"دوژمنکارانە"ـی تێکشکاندووە. سوپای پاسدارانی ئێرانیش دەڵێت، هێرشیان کردووەتە سەر بنکەیەکی سەربازی ئەمریکا لە ناوچەکە.


سەرۆکایەتیی ئەرکانی گشتیی سوپای کوێت لە تۆڕی کۆمەڵایەتی  ئێکس ئاماژەی بەوە کردووە، ئەو دەنگی تەقینەوانەی لە وڵاتەکە دەبیسترێن، بەهۆی تێکشکاندنی هێرشەکانە لە ئاسماندا لەلایەن سیستمی بەرگریی ئاسمانییەوە.

سوپای کوێت داوای لە هەمووان کردووە پابەندی رێنماییە ئەمنییەکان بن کە لەلایەن لایەنە پەیوەندیدارەکانەوە بۆ پاراستنی گیانیان بڵاودەکرێنەوە.

هەر ئەمڕۆ دووشەممە 1-6-2026  سوپای پاسدارانی ئێران رایگەیاند، بنکەیەکی سەربازیی هێزەکانی ئەمریکایان کردووەتە ئامانج، کە بۆ هێرشکردنە سەر خاکی ئێران بەکارهێنراوە.

لە راگەیێندراوێکی سوپای پاسداران کە لە تەلەڤزیۆنی فەرمیی ئێران و میدیاکانی دیکەی وڵاتەکە بڵاوکرایەوە، ئاماژە بە شوێنی وردی ئەو بنکە سەربازییە نەکراوە کە کراوەتە ئامانج.

هاوکات لەگەڵ ئەم راگەیێندراوەدا، سوپای کوێت رایگەیاند سیستمی بەرگریی ئاسمانیی وڵاتەکەیان رووبەڕووی هێرشێکی درۆنی و مووشەکی بووەتەوە.

 

 

 

 


ئەحمەد تەڵعەت
ئەحمەد تەڵعەت01-06-2026