رووداو دیجیتاڵ
بەهۆی رووداوێکی هاتووچۆ لە شەقامی 120 مەتریی هەولێردا، دوو کەس گیانیان لەدەستدا و دووی دیکەش برینداربوون.
نزیک کاژێر 03:00ـی دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە، 25ـی تشرینی دووەمی 2026، رووداوێکی هاتووچۆ لە شەقامی 120 مەتریی هەولێردا روویدا؛ بەگوێرەی زانیارییە سەرەتاییەکان، شەش ئۆتۆمبێل خۆیان بەیەکداکێشاوە.
سامان سەلمان، بەرپرسی راگەیاندن و پەیوەندییەکانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی هەولێر، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "دوای رووداوەکە چوار کەس برینداربوون و گەیێندرانە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی رزگاری؛ لەکاتی گەیشتندا دوو کەس گیانیان لەدەستدا کە یەکێکیان ژنە و ئەوەی دیکەیان پیاوە."
لەبارەی دۆخی بریندارەکانی دیکەوە، سامان سەلمان گوتی: "دوو بریندارەکەی دیکەش لەژێر چاودێریی پزیشکیدان و تەندروستییان جێگیرە."
شەقامی 120 مەتریی هەولێر یەکێکە لە شەقامە بازنەییە سەرەکی و خێراکانی شاری هەولێر کە رۆژانە هاتووچۆیەکی چڕی تێدایە.




