کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

قیرتاوکردنی شەقامێکی هەولێر. وێنە: سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر

قیرتاوکردنی شەقامێکی هەولێر. وێنە: سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر

هەواڵە ناوخۆییەکان

شارەوانیی هەولێر: بەهۆی نەبوونی بودجە بەشێکی شەقامی کۆنی کەرکووک دووساید ناکرێت

سیامەند کەریم

سیامەند کەریم

23-11-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
سیامەند کەریم
سیامەند کەریم23-11-2026

بابەتی پەیوەندیدار

پۆلیسی هەولێر: نزیکەی 90 تیکتۆکچی بەڵێننامەیان پڕکردووەتەوە و هەفتەیەک کاتەکە درێژ دەکەینەوە
هەواڵە ناوخۆییەکان23-11-2026

پۆلیسی هەولێر: نزیکەی 90 تیکتۆکچی بەڵێننامەیان پڕکردووەتەوە و هەفتەیەک کاتەکە درێژ دەکەینەوە

لە سۆران دوو باوک خەمی منداڵە ئۆتیزمەکانیان دەگۆڕن بۆ سەنتەرێکی چارەسەر
هەواڵە ناوخۆییەکان23-11-2026

لە سۆران دوو باوک خەمی منداڵە ئۆتیزمەکانیان دەگۆڕن بۆ سەنتەرێکی چارەسەر

دانیشتووانی شاری مامۆستایان: لەنێو زبڵ و بێ کارەباییدا دەژین
هەواڵە ناوخۆییەکان23-11-2026

دانیشتووانی شاری مامۆستایان: لەنێو زبڵ و بێ کارەباییدا دەژین


رووداو دیجیتاڵ


بەشێکی شەقامی کۆنی کەرکووک کە رێگای سەرەکییە بۆهاتووچۆی دانیشتوانی گەڕەکی ژیان و چەند گەڕەکێکی ئەو ناوچەیە یەک سایدە و نەکراوە بە دووساید، سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر دەڵێت": بەهۆی نەبوونی بودجەی پێویست ئەو پرۆژەیە و بەشێک لە پرۆژە ستراتیجییەکانمان وەستاون".


رێگای کۆنی کەرکووک بە درێژایی کیلۆمەترێک لە نزیک شەقامی 120 مەتری گەرەکی ژیان تاوەکو شوقەکانی حاجی یەحیا یەک سایدە و هاتووچۆی زۆری لەسەرە و شۆفێران و دانیشتوانی ئەو ناوچەیە دەڵێن گرفتی بۆ دروست کردووین.


رووداو داواکاری دانیشتوانی گەیاندە رازان خەلیل، بەرپرسی بەشی هونەری لە سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر، بە تۆری میدیایی رووداوی راگەیاند": پرۆژەی بە دووسایدکردنی شەقامی کۆنی کەرکووک تاوەکو گەڕەکی ژیان یەکێکە لە پرۆژە ستراتیجییەکان، کە لە بەرنامە و پلانی کاری ئەم ساڵ داندراوەو دەرخستەی بۆ ئامادەکراوە، بەڵام بەهۆی نەبوونی بودجەی پێویست نەتواندراوە کاری تێدا بکرێت".


ئەم ساڵ جگە لەو پرۆژەیە چەندین پرۆژەی دیکەش بەهۆی نەبوونی بودجەی پێویست کاریان تێدا نەکراوە.


بەرێوەبەری هونەری هەروەها دەڵێت": نەبوونی بودجەی پێویست کاریگەری کردووەتە سەر کارەکانمان، جگە لەو پرۆژانەی جێبەجێ نەکراون، بەهۆی دابین نەکردنی بودجە کارکردن لە بەشێکی دیکەی پرۆژەکان وەستاوە".


هەر لەو بارەوە رەنجدەر ئومێد دزەیی، سەرپەرشتیاری پرۆژەکان لە سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر، بە رووداوی گوت": کۆمەڵێک پرۆژەی گەورە و بچووک هەن، کە دەرخستەکانیان ئامادەکراوە، لەوانە دروستکردنی ئەندەرپاس و ئۆڤەرپاس لە شەقامی مەخموور و چەندین پرۆژەی دیکە".


لەبارەی کاتی جێبەجێکردنیان دەڵێت: "هیچ برە پارەیەک وەک بودجەی تایبەت بە جێبەجێکردنی پرۆژەکان تەرخان نەکراوە، بۆیە پرۆژەی بە دووسایدکردنی ئەو کیلۆمەترەی شەقامی کۆنی کەرکووک و چەندین پرۆژەی گرینگتریش جێبەجێ نەکراون".



بابەتی پەیوەندیدار

پۆلیسی هەولێر: نزیکەی 90 تیکتۆکچی بەڵێننامەیان پڕکردووەتەوە و هەفتەیەک کاتەکە درێژ دەکەینەوە
هەواڵە ناوخۆییەکان23-11-2026

پۆلیسی هەولێر: نزیکەی 90 تیکتۆکچی بەڵێننامەیان پڕکردووەتەوە و هەفتەیەک کاتەکە درێژ دەکەینەوە

لە سۆران دوو باوک خەمی منداڵە ئۆتیزمەکانیان دەگۆڕن بۆ سەنتەرێکی چارەسەر
هەواڵە ناوخۆییەکان23-11-2026

لە سۆران دوو باوک خەمی منداڵە ئۆتیزمەکانیان دەگۆڕن بۆ سەنتەرێکی چارەسەر

دانیشتووانی شاری مامۆستایان: لەنێو زبڵ و بێ کارەباییدا دەژین
هەواڵە ناوخۆییەکان23-11-2026

دانیشتووانی شاری مامۆستایان: لەنێو زبڵ و بێ کارەباییدا دەژین

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە