کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

هەواڵە ناوخۆییەکان

دانیشتووانی شاری مامۆستایان: لەنێو زبڵ و بێ کارەباییدا دەژین

عەدنان رەشید

عەدنان رەشید

23-11-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
عەدنان رەشید
عەدنان رەشید23-11-2026

بابەتی پەیوەندیدار

پۆلیسی هەولێر: نزیکەی 90 تیکتۆکچی بەڵێننامەیان پڕکردووەتەوە و هەفتەیەک کاتەکە درێژ دەکەینەوە
هەواڵە ناوخۆییەکان23-11-2026

پۆلیسی هەولێر: نزیکەی 90 تیکتۆکچی بەڵێننامەیان پڕکردووەتەوە و هەفتەیەک کاتەکە درێژ دەکەینەوە

لە سۆران دوو باوک خەمی منداڵە ئۆتیزمەکانیان دەگۆڕن بۆ سەنتەرێکی چارەسەر
هەواڵە ناوخۆییەکان23-11-2026

لە سۆران دوو باوک خەمی منداڵە ئۆتیزمەکانیان دەگۆڕن بۆ سەنتەرێکی چارەسەر

سیستمی پسوولەی خۆراکی ئەلیکترۆنی لە هەولێر و دهۆک کارا کرایەوە
هەواڵە ناوخۆییەکان23-11-2026

سیستمی پسوولەی خۆراکی ئەلیکترۆنی لە هەولێر و دهۆک کارا کرایەوە


رووداو دیجیتاڵ


دانیشتووانی شاری مامۆستایان لە هەولێر، "لە دۆخێکی سەختدا دەژین"، سەرەڕای ئەوەی پارەی خزمەتگوزاری دەدەن، بەڵام لە نێو باڵەخانە و کۆڵانەکان زبڵ کەڵەکە بووە و نەبوونی کارەبا و ئاویش وایکردووە ناڕەزایەتی دەرببڕن و بێنە سەر شەقام. کێشەکە تەنیا کەمتەرخەمیی کۆمپانیایەک نییە، بەڵکو گرێکوێرەیەکی ئاڵۆزی تەکنیکی و داراییە لەنێوان کارگێڕی پڕۆژەکە، حکومەت و سیستمی نوێی پێوەری زیرەکی کارەبادا، کە دانیشتووان دەڵێن ئەوانە باجەکەی دەدەن.


مام سەید، یەکێک لە دانیشتووانی شارەکە، دەڵێت: "کێشەکان فرە رەهەندن: زبڵ و خاشاک لە نهۆمەکاندا کەڵەکە بوون و بۆنی ناخۆشی لێ دێت، "پێشتر کێشەی خزمەتگوزاری و ئاومان هەبوو، ئێستا کێشەی کارەباشی هاتووەتە سەر،"

دانیشتوویەکی دیکە دەڵێت: "جرج لەنێو هۆڵەکاندا تۆپیون و کەس نییە فڕێیان بدات، لە کاتێکدا مانگانە 30 بۆ 50 هەزار دینار پارەی خزمەتگوزاری دەدەین."


کەمیی کارەبا، کە لە شەو و رۆژێکدا تەنیا 6 کاژێر هەیە، کێشەکانی قووڵتر کردووەتەوە. ئاسانسوارەکان لەکارکەوتوون و خەڵک ناچارن بە پلیکانەکاندا بۆ نهۆمە بەرزەکان هاتووچۆ بکەن.


غەفوور نادر، دانیشتوویەکی دیکەی شارەکەیە، لە بەرنامەی (بەرپرسیار)ـی رووداو کە شەهیان تەحسین پێشکێشی دەکات گوتی: "کە کارەبا نەبوو، ئاویش نییە، چونکە پەمپەکان کارناکەن. کامێراکانی چاودێریش کوژاونەتەوە و ئەمەش بووەتە هۆی ئەوەی دزی بکرێت و بکەریش نەدۆزرێتەوە."


ریشەی کێشەی کارەبا بۆ جێبەجێکردنی "پڕۆژەی رووناکی" و دانانی پێوەری زیرەک لە مانگی 4ی ئەم ساڵەوە دەگەڕێتەوە. بڕوا نووری، کارگێڕی شاری مامۆستایان، لە (بەرپرسیار) روونیکردەوە کە پێوەرە نوێیەکان تەنیا بڕی کارەبای نیشتمانی هەژمار دەکەن و ئەو کارەبایەی کە موەلیدەکانی پڕۆژەکە دابینی دەکەن، ناخوێننەوە.


ئەو دەڵێت: "7 مانگە من موەلیدە هەڵدەکەم و حکومەت قەرەبووم ناکاتەوە. نزیکەی یەک ملیار و 200 ملیۆن دینار زیانم کردووە و چیدیکە توانای کڕینی گازم نەماوە." بە گوتەی کارگێڕی پڕۆژەکە، تێچووی کارپێکردنی موەلیدەکانیان بۆ یەک رۆژ نزیکەی 30 بۆ 40 ملیۆن دینارە، لە کاتێکدا ئەو پارەیەی لە خەڵک کۆی دەکاتەوە "تەنیا بەشی دوو رۆژی گاز دەکات."


دانیشتووان لەم نێوانەدا ترسیان هەیە کە ناچار بن دووجار پارەی کارەبا بدەن: جارێک بۆ حکومەت (پڕۆژەی رووناکی) و جارێکیش بۆ موەلیدەی پڕۆژەکە، کە کارگێڕی پێشنیازی کردووە بەپێی رووبەری یەکەکان پارە وەربگیرێت، بۆ نموونە 100 هەزار دینار بۆ شوقەیەکی 100 مەتری، کە دانیشتووان بە نرخێکی زۆری دەزانن.


بەرپرسانی حکومی ئاگاداری کێشەکەن و بەڵێنی چارەسەر دەدەن. شاخەوان سدیقەسۆر، قایمقامی بەحرکە، بە رووداوی راگەیاند، کە سەردانی ناڕازییانی کردووە و داوای لێکردوون داواکارییەکانیان بە نووسراو پێشکێش بکەن. ئەو دان بەوەدا دەنێت کە سیستمی کارەبای شارەکە تێکەڵە (یەک تۆڕ بۆ نیشتمانی و موەلیدە) و ئەمەش چارەسەریی کێشەکەی قورستر کردووە.


هاوکات، نوێنەری پارێزگای هەولێر و بەڕێوەبەری وەبەرهێنانی هەولێر، بۆ رووداو دووپاتیان کردەوە کە لیژنەیەک بۆ بەدواداچوون و چارەسەرکردنی کێشەکان پێکهاتووە و بڕیارە ئەنجامی کارەکانی لیژنەکە بە زوویی یەکلایی بکرێتەوە.


جگە لە کارەبا و خزمەتگوزاری، دانیشتووان گلەیی لە کۆمەڵێک کێشەی دیکەش دەکەن. رەوەند نوعمان، نوێنەرێکی دانیشتووان، لە (بەرپرسیار) ئاماژەی بەوەدا کە پڕۆژەکە دوای نزیکەی 18 ساڵ لە دروستکردنی، هێشتا کێشەی تاپۆی هەیە، شوورای نییە، سەوزایی پشتگوێ خراوە و شەقامەکان چاڵیان تێدایە. هەروەها، سەرەڕای بوونی 2400 یەکەی نیشتەجێبوون، هیچ بنکە و ئۆتۆمبێلێکی ئاگرکوژێنەوەی تێدا نییە.


کارگێڕی پڕۆژەکە لە وەڵامدا دەڵێت: گرێبەستیان بۆ چارەسەرکردنی کێشەی ئاسانسوارەکان و دابینکردنی سیستمی ئاگرکوژێنەوە کردووە، بەڵام ئەم بەڵێنانە هێشتا نەبوونەتە راستییەکی بەرجەستە بۆ دانیشتووانێک کە رۆژانە لەنێو کێشە سەرەتاییەکانی ژیاندا دەژین و چاوەڕوانی چارەسەرێکی خێرا و بنەڕەتین. بڕوا نووری گوتیشی: "سبەی ئەنجامی لیژنەکە دەردەکەوێ".


بابەتی پەیوەندیدار

پۆلیسی هەولێر: نزیکەی 90 تیکتۆکچی بەڵێننامەیان پڕکردووەتەوە و هەفتەیەک کاتەکە درێژ دەکەینەوە
هەواڵە ناوخۆییەکان23-11-2026

پۆلیسی هەولێر: نزیکەی 90 تیکتۆکچی بەڵێننامەیان پڕکردووەتەوە و هەفتەیەک کاتەکە درێژ دەکەینەوە

لە سۆران دوو باوک خەمی منداڵە ئۆتیزمەکانیان دەگۆڕن بۆ سەنتەرێکی چارەسەر
هەواڵە ناوخۆییەکان23-11-2026

لە سۆران دوو باوک خەمی منداڵە ئۆتیزمەکانیان دەگۆڕن بۆ سەنتەرێکی چارەسەر

سیستمی پسوولەی خۆراکی ئەلیکترۆنی لە هەولێر و دهۆک کارا کرایەوە
هەواڵە ناوخۆییەکان23-11-2026

سیستمی پسوولەی خۆراکی ئەلیکترۆنی لە هەولێر و دهۆک کارا کرایەوە

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە