کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

کەسێک لە پارکی شار لە هەولێر چەترەکەی هەڵداوە و بە ژێر باراندا دەڕوات. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

کەسێک لە پارکی شار لە هەولێر چەترەکەی هەڵداوە و بە ژێر باراندا دەڕوات. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

هەواڵە ناوخۆییەکان

کەشناسی: بارانی بەلێزمە و سەرتاسەری دەبارێت

سۆران حوسێن

سۆران حوسێن

03-11-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
سۆران حوسێن
سۆران حوسێن03-11-2026

بابەتی پەیوەندیدار

شارەوانیی هەولێر: بەهۆی نەبوونی بودجە بەشێکی شەقامی کۆنی کەرکووک دووساید ناکرێت
هەواڵە ناوخۆییەکان24-11-2026

شارەوانیی هەولێر: بەهۆی نەبوونی بودجە بەشێکی شەقامی کۆنی کەرکووک دووساید ناکرێت

پۆلیسی هەولێر: نزیکەی 90 تیکتۆکچی بەڵێننامەیان پڕکردووەتەوە و هەفتەیەک کاتەکە درێژ دەکەینەوە
هەواڵە ناوخۆییەکان23-11-2026

پۆلیسی هەولێر: نزیکەی 90 تیکتۆکچی بەڵێننامەیان پڕکردووەتەوە و هەفتەیەک کاتەکە درێژ دەکەینەوە

لە سۆران دوو باوک خەمی منداڵە ئۆتیزمەکانیان دەگۆڕن بۆ سەنتەرێکی چارەسەر
هەواڵە ناوخۆییەکان23-11-2026

لە سۆران دوو باوک خەمی منداڵە ئۆتیزمەکانیان دەگۆڕن بۆ سەنتەرێکی چارەسەر

رووداو دیجیتاڵ

کەشناسیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە پێنجشەممە 05ی ئەم مانگەوە شەپۆلێکی بارانبارین تەواوی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە و بارانی بەلێزمە دەبارێ. کەشناسێک پێشبینی دەکات، جگە لە بەشێکی دەشتی هەولێر، کەرکووک و گەرمیان، لە ناوچەکانی دیکە پەڵە بدات.

کەشناسیی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ سێشەممە 03-11-2026 رایگەیاند: "لە بەیانیی رۆژی پێنجشەممە 05-11-2026ـەوە ناوچەکەمان دەکەوێتە ژێر کاریگەریی درێژبوونەوەی نزمەپاڵەپەستۆی دەریای نێوەڕاست و تاوەکو یەکشەممە 08-11-2026 کەشی ناوچەکەمان ناجێگیر دەبێت و شەپۆلێکی بارانبارین سەرجەمی ناوچە جیاجیاکان دەگرێتەوە".

بەگوێرەی راگەیێندراوەکەی کەشناسیی هەرێمی کوردستان، شەپۆلەکە بەمشێوەیە دەستپێدەکات: "رۆژی پێنجشەممە 05-11-2026 شێوازی دابارین بە نمەباران و بارانی پچڕپچڕ دەبێت، لە کاتی جیاجیادا پێشبینیی بارانبارین لەسەر هەندێک ناوچە هەیە لەبەر ئەوەی کاریگەریی ئەم نزمەپاڵەپەستۆیە لاوازە بۆ ئەم رۆژە؛ هەینی و شەممە و یەکشەممە کاریگەریی شەپۆلی بارانبارین زیاد دەکات و شێوازی دابارین دەگۆڕێت بۆ بارانی مامناوەند و هەورە برووسکە و لێزمەبارانی ناوبەناو و لەناکاو".

کەشناسیی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوە کردووە، "بەگوێرەی پێشبینییەکان چالاکبوونی نزمەپاڵەپەستۆی دەریای نێوەڕاست لەگەڵ زیادبوونی بارانبارین دەکەوێتە رۆژی شەممە 07-11-2026 واتە زۆرترین ماوەی دابارین لەم رۆژە دەبێت؛ خێرایی با هەندێک کات زیاد دەکات و هەورە برووسکە دەبێت و پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە؛ ئەگەری بەفربارین لەسەر لووتکەی شاخە سنوورییەکان هەیە".

بەگوێرەی کەشناسیی هەرێمی کوردستان، رۆژی یەکشەممە 08-11-2026 لە ئێوارەدا کاریگەریی ئەم شەپۆلە کۆتایی دێت.

د. لوقمان موفتی، شارەزای کەشناسی، ئەمڕۆ سێشەممە بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "ئێوارەی ئەمڕۆ تاوەباران ناوچەکانی نێوەڕاستی عێراق دەگرێتەوە، ئەگەر هەیە هەندێک تاوەباران بگاتە ناوچەکانی کەرکووک و گەرمیان".

ئەو کەشناسە پێشبینی دەکات، لە پێنجشەممە تاوەکو یەکشەممە باشووری کوردستان بکەوێتە ژێر کاریگەریی نزمەپەستانێکی کلاسیکیی دەریای نێوەڕاست و بارانبارین زۆربەی ناوچەکانی بگرێتەوە".

لوقمان موفتی هەروەها پێشبینی دەکات، "لە زۆربەی هەرێمی کوردستان پەڵە بدات، جگە لە بەشێکی ناوچەکانی دەشتی هەولێر، کەرکووک و گەرمیان".

موفتی دەڵێت، بەگوێرەی پێشبینییەکان رۆژانی شەممە و یەکشەممەی داهاتوو ئەگەری بەرزبوونەوەی ئاو و لافاو لە ناوچە نزمەکانی هەرێمی کوردستان هەیە.

بابەتی پەیوەندیدار

شارەوانیی هەولێر: بەهۆی نەبوونی بودجە بەشێکی شەقامی کۆنی کەرکووک دووساید ناکرێت
هەواڵە ناوخۆییەکان24-11-2026

شارەوانیی هەولێر: بەهۆی نەبوونی بودجە بەشێکی شەقامی کۆنی کەرکووک دووساید ناکرێت

پۆلیسی هەولێر: نزیکەی 90 تیکتۆکچی بەڵێننامەیان پڕکردووەتەوە و هەفتەیەک کاتەکە درێژ دەکەینەوە
هەواڵە ناوخۆییەکان23-11-2026

پۆلیسی هەولێر: نزیکەی 90 تیکتۆکچی بەڵێننامەیان پڕکردووەتەوە و هەفتەیەک کاتەکە درێژ دەکەینەوە

لە سۆران دوو باوک خەمی منداڵە ئۆتیزمەکانیان دەگۆڕن بۆ سەنتەرێکی چارەسەر
هەواڵە ناوخۆییەکان23-11-2026

لە سۆران دوو باوک خەمی منداڵە ئۆتیزمەکانیان دەگۆڕن بۆ سەنتەرێکی چارەسەر

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە