کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

رێوڕەسمی دەستنیشانکردنی بەرپرسانی بنکە نموونەییەکانی پۆلیس. وێنە؛ وەزارەتی ناوخۆ

رێوڕەسمی دەستنیشانکردنی بەرپرسانی بنکە نموونەییەکانی پۆلیس. وێنە؛ وەزارەتی ناوخۆ

هەواڵە ناوخۆییەکان

بۆ یەکەمجار لە هەرێمی کوردستان ئەفسەرێکی ژن کرایە بەڕێوەبەری بنکەیەکی پۆلیس

سۆلین حەمەدەمین

سۆلین حەمەدەمین

02-11-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
سۆلین حەمەدەمین
سۆلین حەمەدەمین02-11-2026

بابەتی پەیوەندیدار

شارەوانیی هەولێر: بەهۆی نەبوونی بودجە بەشێکی شەقامی کۆنی کەرکووک دووساید ناکرێت
هەواڵە ناوخۆییەکان24-11-2026

شارەوانیی هەولێر: بەهۆی نەبوونی بودجە بەشێکی شەقامی کۆنی کەرکووک دووساید ناکرێت

پۆلیسی هەولێر: نزیکەی 90 تیکتۆکچی بەڵێننامەیان پڕکردووەتەوە و هەفتەیەک کاتەکە درێژ دەکەینەوە
هەواڵە ناوخۆییەکان23-11-2026

پۆلیسی هەولێر: نزیکەی 90 تیکتۆکچی بەڵێننامەیان پڕکردووەتەوە و هەفتەیەک کاتەکە درێژ دەکەینەوە

لە سۆران دوو باوک خەمی منداڵە ئۆتیزمەکانیان دەگۆڕن بۆ سەنتەرێکی چارەسەر
هەواڵە ناوخۆییەکان23-11-2026

لە سۆران دوو باوک خەمی منداڵە ئۆتیزمەکانیان دەگۆڕن بۆ سەنتەرێکی چارەسەر

رووداو دیجیتاڵ

لە چوارچێوەی جێبەجێکردنی ستراتیژی چاکسازی لە پۆلیسی هەرێمی کوردستان، بەرپرسانی چوار بنکەی نموونەیی پۆلیس دەستنیشان کران؛ بۆ یەکەمجاریش ئەفسەرێکی ژن کرایە بەڕێوەبەری یەکێک لە بنکەکان.

رۆژی دووشەممە، 2ـی تشرینی دووەمی 2026، لە رێوڕەسمێکدا بەرپرسانی بنکە نموونەییەکانی پۆلیس لە چوار پارێزگاکەی هەرێمی کوردستان دەستنیشان کران، ئەمەش وەک دەستپێکی جێبەجێکردنی ستراتیژییەتی چاکسازی پۆلیس بۆ ساڵانی 2026 تاوەکو 2030.

بنکە نموونەییەکان لە کوێن؟

هەولێر: بنکەی نموونەیی پۆلیسی کەسنەزان
سلێمانی: بنکەی نموونەیی پۆلیسی سەیوان
دهۆک: بنکەی نموونەیی پۆلیسی نزارکێ
هەڵەبجە: بنکەی نموونەیی پۆلیسی ناوشاری هەڵەبجە

وەزارەتی ناوخۆ لە راگەیێندراوێکدا رایگەیاند بڕیارە لە قۆناخەکانی داهاتوودا ئەم پرۆژەیە ئیدارە سەربەخۆکانیش بگرێتەوە.

وەزارەتی ناوخۆ دەڵێ، وەک هەنگاوێکی نوێ لە رەچاوکردنی پێگەی ژنان لە سەرکردایەتیی پۆلیسدا، بۆ یەکەمجار ئەفسەرێکی ژن وەک بەڕێوەبەری بنکەی پۆلیسی کەسنەزان لە پارێزگای هەولێر دەستنیشانکرا.

ئامانج لە کردنەوەی ئەم بنکانە، وەک وەزارەتەکە ئاماژەی پێداوە، ئەوەیە ببنە ناوەندی تاقیکردنەوە و جێبەجێکردنی شێوازی نوێی کارکردنی پۆلیس و نوێکردنەوەی ئەرکەکانیان بۆ باشتر پێشکێشکردنی خزمەتگوزاری بە هاووڵاتییان، کە تێیاندا کۆمەڵێک لە دامەزراوەکانی سەر بە وەزارەتی ناوخۆ لە یەک بنکەدا کۆدەکرێنەوە.

پرۆژەی چاکسازیی پۆلیسی نیشتمانیی کوردستان لەسەر بنەمای درووشمی "رێز، هێز و متمانە» داڕێژراوە. بەپێی پلانەکەش دوای دەستنیشانکردنی بەڕێوەبەرەکان، لە هەنگاوی دواتردا ستافی بنکەکان دیاری دەکرێن بۆ ئەوەی لە سەرەتای ساڵی نوێدا بە شێوازێکی نوێ دەستبەکار بن.

بابەتی پەیوەندیدار

شارەوانیی هەولێر: بەهۆی نەبوونی بودجە بەشێکی شەقامی کۆنی کەرکووک دووساید ناکرێت
هەواڵە ناوخۆییەکان24-11-2026

شارەوانیی هەولێر: بەهۆی نەبوونی بودجە بەشێکی شەقامی کۆنی کەرکووک دووساید ناکرێت

پۆلیسی هەولێر: نزیکەی 90 تیکتۆکچی بەڵێننامەیان پڕکردووەتەوە و هەفتەیەک کاتەکە درێژ دەکەینەوە
هەواڵە ناوخۆییەکان23-11-2026

پۆلیسی هەولێر: نزیکەی 90 تیکتۆکچی بەڵێننامەیان پڕکردووەتەوە و هەفتەیەک کاتەکە درێژ دەکەینەوە

لە سۆران دوو باوک خەمی منداڵە ئۆتیزمەکانیان دەگۆڕن بۆ سەنتەرێکی چارەسەر
هەواڵە ناوخۆییەکان23-11-2026

لە سۆران دوو باوک خەمی منداڵە ئۆتیزمەکانیان دەگۆڕن بۆ سەنتەرێکی چارەسەر

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە