کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

12ـمین فێستیڤاڵی هەنار لە هەڵەبجە، وێنە؛ بڵند تاهیر-رووداو

12ـمین فێستیڤاڵی هەنار لە هەڵەبجە، وێنە؛ بڵند تاهیر-رووداو

هەواڵە ناوخۆییەکان

فێستیڤاڵی هەناری هەڵەبجە کۆتاییهات؛ 1.8 ملیار دینار داهات و نیو ملیۆن سەردانکار

سۆلین حەمەدەمین

سۆلین حەمەدەمین

31-10-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
سۆلین حەمەدەمین
سۆلین حەمەدەمین31-10-2026

بابەتی پەیوەندیدار

شارەوانیی هەولێر: بەهۆی نەبوونی بودجە بەشێکی شەقامی کۆنی کەرکووک دووساید ناکرێت
هەواڵە ناوخۆییەکان24-11-2026

شارەوانیی هەولێر: بەهۆی نەبوونی بودجە بەشێکی شەقامی کۆنی کەرکووک دووساید ناکرێت

پۆلیسی هەولێر: نزیکەی 90 تیکتۆکچی بەڵێننامەیان پڕکردووەتەوە و هەفتەیەک کاتەکە درێژ دەکەینەوە
هەواڵە ناوخۆییەکان23-11-2026

پۆلیسی هەولێر: نزیکەی 90 تیکتۆکچی بەڵێننامەیان پڕکردووەتەوە و هەفتەیەک کاتەکە درێژ دەکەینەوە

لە سۆران دوو باوک خەمی منداڵە ئۆتیزمەکانیان دەگۆڕن بۆ سەنتەرێکی چارەسەر
هەواڵە ناوخۆییەکان23-11-2026

لە سۆران دوو باوک خەمی منداڵە ئۆتیزمەکانیان دەگۆڕن بۆ سەنتەرێکی چارەسەر

رووداو دیجیتاڵ

فێستیڤاڵی هەناری هەڵەبجە دوای چوار رۆژ کۆتاییهات. لەو ماوەیەدا فرۆشی ناو فێستیڤاڵەکە گەیشتە ملیارێک و 820 ملیۆن دینار و زیاتر لە 502 هەزار گەشتیار و سەردانکاریش روویان لە پارێزگاکە کردووە.


رۆژی چوارشەممە، 28ـی تشرینی یەکەمی 2026، 12ـیەمین فێستڤاڵی هەناری هەڵەبجە دەستیپێکرد و ئەمڕۆ شەممە، 31ـی تشرینی یەکەم کۆتاییهات.

ئەمڕۆ لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانیدا لە کاتی راگەیاندنی کۆتاییهاتنی چالاکییەکانی فێستیڤاڵەکە، نوخشە ناسیح، پارێزگاری هەڵەبجە سوپاسی جووتیاران، هاووڵاتییان، سەردانکاران، تیمە ئەمنییەکان، دەزگاکانی فریاکەوتن، تیمی فڕۆکەوانی، مامۆستایانی ئایینی و سەرجەم لیژنە سەرپەرشتیارەکانی کرد. هاوکات ئاماژەی بەوە کرد کە پلانە ئەمنییەکان بۆ پاراستنی سەردانکاران زۆر بە باشی و سەرکەوتوویی بەڕێوەچوون.

ستار مەحموود، بەڕێوەبەری گشتیی بەڕێوەبەرایەتیی کشتوکاڵی پارێزگای هەڵەبجە لە کۆنفڕانسەکە راگەیاند، ئاماری فرۆشی هەر چوار رۆژەکە لە هەر سێ بەشی بەروبوومی کشتوکاڵی، خواردەمەنی و کارە دەستییەکان گەیشتە ملیارێک و 820 ملیۆن دینار.

لە دوو ساڵی رابردوودا فێستیڤاڵی هەنار لە رۆژانی 30 و 31ـی مانگی 10 دەستی پێکردبوو و بۆ سێ رۆژ بەردەوام ببوو، ئەم ساڵ چوار رۆژ بوو.

بەڕێوەبەری گشتیی کشتوکاڵی هەڵەبجە باسی لەوەش کرد، ئەو ئامارە تەنیا فرۆشی ناو کۆشک و کەپرەکانی ناو فێستیڤاڵەکەیە، لە کاتێکدا لە دەرەوە و سەر شەقامەکانیش کەپری دیکە دانرابوون کە ئەوانیش داهات و فرۆشی بەرچاویان هەبووە.

هاوکات، چیا قاسم حەمەسەلیم، بەڕێوەبەری گشتیی گەشتوگوزاری هەڵەبجە رایگەیاند، بەپێی ئاماری لیژنەکانیان لە هەردوو دەروازەی شارەکەوە، پێشوازی لە 502 هەزار گەشتیار و سەردانکار کراوە.

سەبارەت بە هاتووچۆی ئۆتۆمبێل و هۆکارەکانی گواستنەوەش، بەڕێوەبەری گەشتوگوزاری هەڵەبجە ئامارەکانی بەم شێوەیە خستەڕوو:

 

 96 هەزار و 750 ئۆتۆمبێلی بچووک
3 هەزار و 333 مینی پاس
2 هەزار و 500 پاسی گەورە
444 پاسی مەنشەئە
5 هەزار ماتۆڕسکیل

فێستیڤاڵەکە ساڵانە ژمارەیەکی زۆر گەشتیار پەلکێش دەکات، بە جۆرێک تەنیا لە فێستیڤاڵی پار، 419 هەزار و 700 کەس سەردانیان کردبوو و کۆی فرۆشی بەرهەمەکانیش گەیشتبووە ملیارێک و 700 ملیۆن دینار.

هەروەها ئاماژە بەوە کرا، ئەم ساڵ لە رێی فێستیڤاڵەکەوە دەرفەتی کار بۆ 1800 کەس بە شێوەی راستەوخۆ و بۆ 3500 کەسی دیکەش بە شێوەی ناڕاستەوخۆ رەخسێندراوە.

بەگوێرەی ئاماری وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێمی کوردستان، بەرهەمی ساڵانەی هەناری هەرێمی کوردستان زیاتر لە 80 هەزار تۆنە، کە نزیکەی 30 هەزار تۆنی لە پارێزگەی هەڵەبجەیە.

بابەتی پەیوەندیدار

شارەوانیی هەولێر: بەهۆی نەبوونی بودجە بەشێکی شەقامی کۆنی کەرکووک دووساید ناکرێت
هەواڵە ناوخۆییەکان24-11-2026

شارەوانیی هەولێر: بەهۆی نەبوونی بودجە بەشێکی شەقامی کۆنی کەرکووک دووساید ناکرێت

پۆلیسی هەولێر: نزیکەی 90 تیکتۆکچی بەڵێننامەیان پڕکردووەتەوە و هەفتەیەک کاتەکە درێژ دەکەینەوە
هەواڵە ناوخۆییەکان23-11-2026

پۆلیسی هەولێر: نزیکەی 90 تیکتۆکچی بەڵێننامەیان پڕکردووەتەوە و هەفتەیەک کاتەکە درێژ دەکەینەوە

لە سۆران دوو باوک خەمی منداڵە ئۆتیزمەکانیان دەگۆڕن بۆ سەنتەرێکی چارەسەر
هەواڵە ناوخۆییەکان23-11-2026

لە سۆران دوو باوک خەمی منداڵە ئۆتیزمەکانیان دەگۆڕن بۆ سەنتەرێکی چارەسەر

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە