رووداو دیجیتاڵ
ئەمڕۆ دووشەممە، 26-10-2026، هاشم کەلاریی، ئەو پیاوەی گەرمیان کە زیاتر لە چوار دەیە بوو بەهۆی برینداربوونی لە شەڕی عێراق و ئێران جوڵەی لەدەستدابوو، کۆچی دوایی کرد.
هاشم کەلاریی 45 ساڵ بوو بەهۆی پچڕانی دڕکەپەتکییەوە لەسەر جێگە کەوتبوو و تەنیا توانای جوڵاندنی سەری هەبوو.
بێستون ژاڵەیی، رۆژنامەنووس و چالاکوانی مەدەنی بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند:"کاک هاشم پارچەیەک بوو لە سەبر و شوکر؛ هەرچەندە 45 ساڵ بوو لەسەر جێگە کەوتبوو، بەڵام هەموو ژیانی خۆی بۆ خوێندنەوەی قورئان و فەرموودەکان تەرخان کردبوو."
بە گوتەی بێستون ژاڵەیی، هاشم کەلاریی بۆ ئەوەی بتوانێت لاپەڕەکانی قورئان هەڵبداتەوە، ئامێرێکی تایبەتی بەکارهێناوە، ئەویش قەڵەمێکی ئەلیکترۆنی بووە کە لەسەر لاپتۆپەکەی بەکاریهێناوە.


