رووداو دیجیتاڵ
ئاگر لە کۆگایەکی هەڵگرتنی سووتەمەنی لە رێگای تانجەرۆی سلێمانی کەوتەوە و دووکەڵێکی زۆر ئاسمانی ناوچەکەی تەنی. دوای کەمتر لە کاژێرێکیش ئاگرەکە کۆنترۆڵکرا.
ئەمڕۆ شەممە 17ی تشرینی یەکەمی 2026 ئارام عەلی، گوتەبێژی بەرگریی شارستانیی سلێمانی بە رووداوی گوت، "کۆگایەکی هەڵگرتنی بەنزین لەسەر رێگای تانجەرۆ –سلێمانی گڕی گرت."
ئارام عەلی گوتی، "تیمەکانی بەرگریی شارستانیی بە زوویی گەیشتوونەتە شوێنەکە."
ئاگرەکە پێش کاژێر 10:00ی بەیانیی ئەمڕۆ کەوتەوە. ئەرکان عەلی، پەیامنێری رووداو دەڵێت، کۆنترۆڵکراوە، بەوەش لە کەمتر لە کاژێرێکدا کۆنترۆڵکراوە.
بەگوێرەی زانیارییەکانی رووداو، کۆگاکە شوێنی هەڵگرتنی بەنزینە، بەشی خوارەوەی کۆگاکە بە تەواوەتی گڕی گرتووە، هاوکات تیمەکانی بەرگریی شارستانی رێگرییان کرد لەوەی ئاگرەکە بگاتە تەنکییەکانی کۆگەکردنی بەنزین.



