رووداو دیجیتاڵ
جەلیل کاکەوەیس، نووسەر و چیرۆکنووسی کورد کۆچی دواییکرد.
ئەمڕۆ شەممە 10ی تشرینی یەکەمی 2026 عەبدولڕەحمان فەرهادی، سەرۆکی لقی هەولێری یەکێتیی نوسەران بە رووداوی گوت، "بەیانیی ئەمڕۆ مامۆستا جەلیل کاکەوەیس، نووسەر و چیرۆکنووسی دیاری کورد لە تەمەنی 78 ساڵیدا لە شاری هەولێر گیانی لە دەستدا."
عەبدولڕەحمان فەرهادی گوتیشی، "مامۆستا جەلیل چەند ساڵێک بوو بەهۆی نەخۆشییەوە لە ماڵەکەی خۆیدا دەمایەوە. ئەو نووسەرە گەورەیە ئەندامی لقی کەرکووکی یەکێتیی نووسەرانی کورد بوو، بەڵام 30 ساڵ بوو لە شاری هەولێر نیشتەجێ بوو."
سەرۆکی یەکێتییەکە ئاماژەی بەوەش کرد، "هەر ئەمڕۆ تەرمی مامۆستا دەبرێتەوە شاری کەرکووک و لە ناوچەی حەسار بەخاک دەسپێردرێت."
جەلیل کاکەوەیس لە ساڵی 1948 لە کەرکووک لەدایکبوو، قوتابخانەی سەرەتایی، ناوەندی و ئامادەیی لە کەرکووک تەواو کرد و لە ساڵی 1974 بەشی کوردی لە کۆلێژی ئاداب لە زانکۆی بەغدا تەواو کرد.



