رووداو دیجیتاڵ
قایمقامیەتی قەزای دەربەندیخان رایدەگەیێنێت، بە مەبەستی ئەنجامدانی کاری پاککردنەوە، ئەمشەو تونێلی دەربەندیخان بۆ ماوەی چوار کاژێر بەڕووی هاتووچۆدا دادەخرێت.
ئامانج محەممەد، قایمقامی قەزای دەربەندیخان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "ئەمشەو لە کاژێر 12:00ی شەو تاوەکو کاژێر 04:00ی بەیانی، تۆنێلی دەربەندیخان بەڕووی شۆفێران و گەشتیاراندا دادەخرێت."
سەبارەت بەو ماوەیەی کە تونێلەکە دادەخرێت، قایمقامی دەربەندیخان داوای لە شۆفێران و گەشتیاران کرد کە لەو کاتەدا رێگەی جێگرەوە بەکاربهێنن و پابەندی رێنوێنییەکان بن.



