رووداو دیجیتاڵ
سەرۆک بارزانی لە 9یەمین ساڵیادی گشتپرسیی سەربەخۆیی هەرێمی کوردستان پەیامێکی بڵاوکردەوە.
رۆژی هەینی 25-09-2026 بارەگای بارزانی پەیامێکی سەرۆک بارزانی لە یادی گشتپرسیی سەربەخۆیی بڵاوکردەوە و سەرۆک بارزانی دەڵێت: "دەنگێک بۆ مێژوو یادێک بۆ نەوەکان".
هەر ئەمڕۆ مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان پەیامێکی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس بڵاوکردەوە و دەڵێت: "ساڵیادی سەرکەوتنی ئیرادەی نەتەوە پیرۆز و پایەدار بێت".
رۆژی 25ـی ئەیلوولی 2017، گشتپرسی بۆ سەربەخۆیی هەرێمی کوردستان بەڕێوەچوو، 92.7%ـی هاونیشتمانییان بە 'بەڵێ' دەنگیان بۆ جیابوونەوەی هەرێمی کوردستان لە عێراق دا.
دوای ئەنجامدانی گشتپرسییەکە، حکومەتی عێراق و هەندێک لە وڵاتانی ناوچەکە گوشارێکی زۆریان لەسەر هەرێمی کوردستان دروستکرد، لەوانەش داخستنی دەروازە سنوورییەکان لەنێوان هەرێمی کوردستان و ئێران لە لایەن تارانەوە و داخستنی فڕۆکەخانەکان لە لایەن بەغداوە.



