رووداو دیجیتاڵ مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان پەیامێکی بۆ 9یەمین ساڵیادی گشتپرسیی سەربەخۆیی هەرێمی کوردستان بڵاوکردەوە و نووسیویەتی " ساڵیادی سەرکەوتنی ئیرادەی نەتەوە پیرۆز و پایەدار بێت." رۆژی 25ـی ئەیلوولی 2017، گشتپرسی بۆ سەربەخۆیی لە باشووری کوردستان بەڕێوەچوو، تێیدا زیاتر لە 72%ـی ئەو هاونیشتمانییانەی مافی دەنگدانیان هەبوو، بەشدارییان لە گشتپرسییەکەدا کرد، 92.7%ـی بەشداربووان بە 'بەڵێ' دەنگیان بۆ جیابوونەوەی هەرێمی کوردستان لە عێراق دا. دوای ئەنجامدانی گشتپرسییەکە، حکومەتی عێراق و هەندێک لە وڵاتانی ناوچەکە گوشارێکی زۆریان لەسەر هەرێمی کوردستان دروستکرد، لەوانەش داخستنی دەروازە سنوورییەکان لەنێوان هەرێمی کوردستان و ئێران لە لایەن تارانەوە و داخستنی فڕۆکەخانەکان لە لایەن بەغداوە.
هەواڵە ناوخۆییەکان25-09-2026سەرۆک بارزانی بۆ ساڵیادی گشتپرسیی سەربەخۆیی: دەنگێک بۆ مێژوو، یادێک بۆ نەوەکان
هەواڵە ناوخۆییەکان24-09-2026قایمقام بۆ دانیشتووانی قوشتەپە: دەست بە ئاوەوە بگرن و 8 کاژێر کارەبا دەکوژێتەوە