رووداو دیجیتاڵ
ژنێک بە چەقۆ لە لایەن هاوژینەکەیەوە کوژراوە. گوتەبێژی پۆلیس دەڵێت، هۆکاری کوشتنەکە کێشەی کۆمەڵایەتییە.
ئەمڕۆ چوارشەممە 23-09-2026 پۆلیسی هەولێر لە راگەیێندراوێکدا رایگەیاند، کاژێر 01:30ی دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ، لەگوندی گوندی پیڕەش لە سنووری بنکەی پۆلیسی کەسنەزان، ژنێک بە ناوی (سەوسەن ئیبراهیم محەممەد) لەلایەن هاوژینەکەیەوە بە ناوی (إ، إ، م) بە چەقۆ کوژرا.
موقەدەم کیفاح حەسەن، گوتەبێژی پۆلیسی هەولێر ئەمڕۆ چوارشەممە بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "هۆکاری رووداوەکە کێشەیەکی کۆمەڵایەتی بووە، ژنەکە لە ماڵی برایەکی بووە لە پیڕەش و هاوژینەکەی کوشتوویەتی، خۆیان دانیشتووی گوندی عەزە بوون".
بەگوێرەی راگەیێندراوەکەی پۆلیس، تۆمەتبارەکە لە لایەن هێزەکانی پۆلیسی هەولێرەوە دەستگیر کراوە.
ئەو دوو هاوژینە چوار منداڵیان هەیە، پۆلیسی هەولێر پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ رووداوەکە کردووەتەوە.

.jpg&w=3840&q=75)
.jpeg&w=3840&q=75)