رووداو دیجیتاڵ
پۆلیسی سلێمانی دەڵێ، سێ رۆژە تەرمی کەسێک لە کەلاوەیەک لە گەڕەکی سەرچنار دۆزراوەتەوە و "داوا لە کەسوکارەکەی دەکەین سەردانی پزیشكی داد بکەن."
ئەمڕۆ چوارشەممە 23ی ئەیلوولی 2026 موقدەم ئاری لەتیف، گوتەبێژی پۆلیسی سلێمانی بە رووداوی گوت، "تەرمەکە سێ رۆژ پێش ئێستا لە کەلاوەیەک لە گەڕەکی سەرچنار دۆزراوەتەوە و لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەستیپێکردووە."
ئاری لەتیف دەڵێت، "تەرمەکە گەنجێکە بەناوی وریا محەممەد مەهدی، نازناوی دەلۆیە و تەمەنی 38 ساڵە، دایکیشی ناوی نازەنین رۆستەمە، ئێستا تەرمەکەی لە پزیشکی دادوەرییە."
سەبارەت بە هۆکاری گیان لەدەستدانەکەی؛ گوتەبێژی پۆلیسی سلێمانی دەڵێت، "لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەستیپێکردووە و هیچ ئاسەوارێکی کوشتن بە جەستەیەوە نییە، پێدەچێت خۆی گیانی لەدەستدابێت." داواش دەکات، کەسوکارەکەی یاخود هەر کەسێک زانیاریی هەیە، سەردانی پزیشکی دادوەری بکات.



.webp&w=3840&q=75)