رووداو دیجیتاڵ
بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی هەرێمی کوردستان دەڵێ، سەرەتای هەفتەی داهاتوو گوژمەی 8ـەمی پارەی گەنمی جووتیاران دابەش دەکرێ.
رۆژی سێشەممە، 22ـی ئەیلوولی 2026، نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی هەرێمی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "هەفتەی داهاتوو گوژمەی 8ـەمی پارەی گەنمی جووتیاران دابەش دەکرێ. پارەکە هەفتەی رابردوو خەرجکرا، بەڵام رێکارەکانی بانک و چەک تەواو نەکراون".
نەوزاد شێخ کامیل دەڵێ:"سەرەتای هەفتەی داهاتوو لە هەولێر، دهۆک و سلێمانی دەست بە دابەشکردنی پارەکە دەکرێ."
سەبارەت بە کۆی گشتیی ئەو بڕە پارەیەی بڕیارە دابەش بکرێ، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی روونیکردەوە کە 76 ملیار و 294 ملیۆن و 184 هەزار دینار دەبێ.
پشکی پارێزگاکان لە گوژمەی هەشتەمی پارەی گەنم بەم شێوەیە دەبێت:
سلێمانی و هەڵەبجە: 29 ملیار و 93 ملیۆن و 449 هەزار دینار
هەولێر: 24 ملیار و 815 ملیۆن و 610 هەزار دینار
دهۆک: 22 ملیار و 385 ملیۆن و 125 هەزار دینار
بەگوێرەی بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق، ئەو گەنمەی ساڵی 2025 بەشێوازی نوێی ئاودێری بەرهەم هێنرابوو، هەر تۆنێکی بە 850 هەزار دینار وەرگیرا، ئەوەی بەشێوازی کۆن ئاودرابوو هەر تۆنێکی بە 800 هەزار دینار وەرگیرا.
.webp&w=3840&q=75)



