رووداو دیجیتاڵ
وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە گشتاندنێکدا کە ئاراستەی سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکانی پەروەردەی پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکانی کردووە، جێبەجێکردنی چەند بڕیارێکی نوێی ئاشکرا کرد کە پەیوەندیدارن بە سیستمی پەڕینەوە (عبور) و هەڵوەشاندنەوەی دەرچوون لە بڕیاری بەخشینی پێنج نمرەکە.
بەپێی نووسراوەکە کە واژۆی نورەدین عوسمان سەعید، بەڕێوەبەری گشتیی تاقیکردنەوەکانی لەسەرە و پشت بە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزارەت لە رێکەوتی 10ی ئەیلوولی 2026 دەبەستێت، رەزامەندی دراوە لەسەر ئەم خاڵانەی خوارەوە:
- هەڵوەشاندنەوەی بابەت و سیستمی پەڕینەوە (عبور) بۆ سەرجەم پەیمانگەکان هەڵگیرا و ئەم بڕیارە تاوەکو ساڵی خوێندنی (2027-2028) بەردەوام دەبێت.
- هەڵوەشاندنەوەی دەرچوون لە یەک بابەت (لە 40 نمرە و زیاتر) لە پۆلەکانی 4 تاوەکو 11 تاوەکو ساڵی خوێندنی (2027-2028) دواخرا.
بەپێی بڕیارەکە، پێویستە قوتابی یان خوێندکار سەرجەم بابەتەکانی بە نمرەی دەرچوون (50) و بەسەرەوە بەدەستبهێنێت، دوای ئەوەی کە سوودمەند بووە لە بڕیاری بەخشینی 5 نمرەکە.


