رووداو دیجیتاڵ
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر لە راگەیێندراوێکدا دەستگیرکردنی دوو شۆفێری بە تۆمەتی سەرکێشی و دروستکردنی حاڵەتی نەخوازراو دەستگیر کرد.
لە راگەیێندراوەکەدا، کە بۆ رووداو نێردراوە، هاتووە دوای بڵاوبوونەوەی گرتەیەکی ڤیدیۆیی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، کە تێیدا دوو ئۆتۆمبیل لە شەقامێکی شاری هەولێر "هەڵسوکەوتی نەگونجاو" و سەرکێشی دەکەن و دەبنە هۆی رووداوی هاتوچۆ، هێزەکانی پۆلیسی پارێزگای هەولێر (بەشی پۆلیسی ناوشار - ڕۆژئاوا، بنکەی پۆلیسی کوردستان) لێکۆڵینەوە و بەدواداچوونی وردیان ئەنجامدا.
بەگوێرەی راگەیێندراوەکە، ئەو دوو ئۆتۆمبێلەی لە ڤیدیۆکەدا دەرکەوتوون، لە جۆری تۆیۆتا کورۆلا تایبەت و تۆیۆتا کورۆلا تەکسی بوون، لە ، ماوەیەکی کەمدا شۆفێری هەردوو ئۆتۆمبێلەکە دەستگیرکراون و دەستەبەسەر ئۆتۆمبێلەکانیان گیراوە.
پۆلیسی هەولێر دەڵێت بە نوسراوی فەرمی و بۆ وەرگرتنی ڕێکاری یاسایی رادەستی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر دەکرێن.


