رووداو دیجیتاڵ
بەڕێوەبەری ژینگەی هەولێر دەڵێ، کەشێکی تۆز و خۆڵ شاری هەولێری گرتووەتەوە.
رۆژی شەممە 19 ئەیلوولی 2026، دڵشاد هیرانی، بەڕێوەبەری گشتیی ژینگەی هەولێر بە رووداوی گوت: "ژینگەی هەولێر پاکە و ئەوەی ئەمڕۆ لە ئاسمانی شارەکە دەبیندرێ، تۆز و خۆڵێکی زۆرە کە ئاسمانی داپۆشیووە".
دڵشاد هیرانی ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد، ژینگەی هەولێر بە تەواوی پاک بووەتەوە و ئەوەی دەبینرێ، دووکەڵی پاڵاوگە و کارگە نییە.
بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستانیش ئاماژە بەوە دەکات، ئەمڕۆ شەممە کەشەکە لە هەرێمی کوردستان بە جۆرێکە کە "ئاسمان ساماڵ دەبێت، لەگەڵ بوونی تۆزێکی کەم".
سەبارەت بەو دووکەڵەی لە ئاسمانی رێگەی گوێر دەبیندرێ، بەڕێوەبەری ژینگەی هەولێر گوتی، ئەمڕۆ یەکێک لە کارگەکانی سەر رێگەی گوێر-هەولێر گڕی گرت و ئەو دووکەڵەی دەبیندرێ دووکەڵی ئەو کارگەیەیە.



.webp&w=3840&q=75)