رووداو دیجیتاڵ
لە کەورگۆسک لە سنووری قەزای خەبات لە پارێزگای هەولێر، گەنجێک لە رووداوێکدا گیانی لەدەستدا.
کەسێکی ئاگادار لە رووداوەکە، ئەمڕۆ دووشەممە بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "گەنجەکە ناوی (ه. م)، تەمەنی کەمترە لە 30 ساڵ و کەمتر لە مانگێکیشە ژیانی هاوژینی پێکهێناوە".
بە گوتەی ئەو کەسە، هاونیشتمانییەکە "کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە". لەبارەی هۆکارەکەشییەوە گوتی: "دەگوترێ بەهۆی کێشەیەکەوە بووە لەگەڵ ماڵباتی خۆی".
رووداوەکە شەوی رابردوو روویداوە. ئەو هاونیشتمانییە دوای ئەوەی تەرمەکەی رەوانەی دادپزیشکی هەولێر کرا، رادەستی کەسوکارەکەی کرایەوە و ئەمڕۆ بەخاک سپێردرا.
پۆلیس لێکۆڵینەوەی لە رووداوەکە دەستپێکردووە و تاوەکو ئێستا هیچ زانیارییەکی لەبارەی چۆنێتی رووداوەکە بڵاونەکردووەتەوە.

.jpeg&w=3840&q=75)