رووداو دیجیتاڵ
قۆناخێکی نوێ لە دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەران لە سلێمانی دەستپێدەکات. گوتەبێژی شارەوانیی سلێمانی دەڵێ، سێ شوێنی نوێ ئامادەن.
ئەمڕۆ شەممە 5ی ئەیلوولی 2026 ئەنجوومەن حەسەن، گوتەبێژی شارەوانیی سلێمانی بە رووداوی راگەیاند، "سێ شوێنی نوێ لەلایەن لیژنەی دابەشکردنی زەوییەوە پێشنیاز کراون، رەزامەندیی دراوە و لە ماوەیەکی نزیکدا کارەکان تەواو دەبن و بە شێوەی تیرووپشک و رەچاوکردنی خزمەت بەسەر فەرمانبەران دا دابەشکرێن."
سەبارەت بە شوێنی زەوییەکان، ئەنجوومەن حەسەن گوتی، "ناتوانین شوێنی زەوییەکان و ژمارەی پارچە زەوییەکان ئاشكرا بکەین، بەو پێیەی نامانەوێ نرخی زەوییەکان بەرز و نزم بکات."
ئەنجوومەن حەسەن گوتیشی، "سەرجەم لیژنە و یەکەکان راسپێردراون بە زووترین کات کارەکانی شوێنی زەوییەکان و پارچە زەوییەکان بکرێ تاکو بە زووترین کات قۆناخێکی نوێ لە دابەشکردنی زەوی دەستپێبکات."
شارەوانی سلێمانی باس لەوە دەکات، تاوەکو ئێستا 23 هەزار پارچە زەوی لە سلێمانی بەسەر فەرمانبەراندا دابەشکراون.



