رووداو دیجیتاڵ
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر گۆڕانکاری لە سێ پۆستی پۆلیسدا کرد. بەڕێوەبەری پۆلیسی هەولێر رایگەیاند، گۆڕانکارییەکان لە پێناو بەرژەوەندیی گشتی و پاراستنی ئاسایشی شارەکە کراون.
ئەمڕۆ چوارشەممە، 2ـی ئەیلوولی 2026، لە بارەگای بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر، کۆبوونەوەیەکی فراوان بە سەرپەرشتیی عەمید کامل بەرزنجی، بەڕێوەبەری پۆلیسی هەولێر بە ئامادەبوونی سەرجەم بەڕێوەبەری بەشەکان بەڕێوەچوو.
لە کۆبوونەوەکەدا دوای هەڵسەنگاندنی کار و چالاکییەکان، ئاڵوگۆڕ لەم پۆستانەدا کرا:
1- عەقید بۆتان عەبدوڵڵا: وەک بەڕێوەبەری بەشی پۆلیسی خەبات دیاریکرا.
2- عەقید فەرهاد ئەحمەد: وەک بەڕێوەبەری بەشی پۆلیسی ناوشار / رۆژئاوا دیاریکرا.
2- عەقید نەبەز عەبدولقادر: وەک بەڕێوەبەری پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای هەولێر دیاریکرا.
بەڕێوەبەری پۆلیسی هەولێر سوپاسی ئەرک و ماندووبوونی رابردووی ئەو ئەفسەرانەی کرد و جەختی لەوە کردەوە کە ئەم گۆڕانکارییانە هەوڵێکن بۆ نوێکردنەوەی وزەی هێزەکان و پێشکەشکردنی باشترین خزمەتگوزاریی ئەمنی بە هاونیشتمانییان.
عەمید کامل بەرزنجی هەروەها هیوای سەرکەوتنی بۆ بەڕێوەبەرە نوێیەکان خواست لە راپەڕاندنی ئەرکە نوێیەکانیاندا بۆ پاراستنی سەقامگیریی پایتەخت و دەوروبەری.

