رووداو دیجیتاڵ
ئەشواق جاف، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ئەندامێتیی پەرلەمانی عێراق دەستی کێشایەوە و ئەرکی باڵیۆزی و کاری دیپلۆماسی وەردەگرێ.
رۆژی چوارشەممە، 2ـی ئەیلوولی 2026، ئەشواق جاف، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی پارتی و ئەندامی پەرلەمانی عێراق بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "بە فەرمانی سەرۆک مەسعود بارزانی، چوومە نێو کاری دیپلۆماسی و ئەرکی باڵیۆزی کۆماری عێراقم وەرگرت."
ئەشواق جاف گوتی، بۆ ئەوەی بتوانێت ئەرکەکەی جێبەجێ بکات، "دەستم لە ئەندام پەرلەمانی کێشایەوە."
ئەشواق جاف ئاماژەی بەوەش کرد: "رێکارەکانی دەستلەکارکێشانەوەیشم لە پەرلەمان کۆتایی پێهێناوە، بەڵام نازانم کێ بۆ شوێنی من دیاریکراوە".


