رووداو دیجیتاڵ
لە گەڕەکی منارە لە شاری هەولێر، باڵەخانەیەک رووخا و بەپێی زانیارییەکانی بەرگریی شارستانی هەولێر، چەند کەسێک بریندار بوون.
رۆژی سێشەممە، 1ـی ئەیلوولی 2026، شاخەوان سەعید، گوتەبێژی بەرگریی شارستانیی هەولێر بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "لە گەڕەکی منارە، باڵەخانەیەک رووخاوە و زانیاری هەیە کە بریندار هەیە."
گوتەبێژی بەرگریی شارستانی ئاماژەی بەوەش کرد، دوای وەرگرتنی زانیارییەکان، تیمەکانیان چوونەتە شوێنی رووداوەکە بۆ ئەوەی رێکاری پێویست بگرنە بەر و هاوکاریی بریندارەکان بکەن.
نوێدەکرێتەوە...
.jpeg&w=3840&q=75)


