رووداو دیجیتاڵ
سەرۆکی هەرێمی کوردستان پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی بنەماڵەی د. عەبدولفەتاح عەلی بۆتانی دەکات و دەڵێ، "هاوخەمتانم."
ئەمڕۆ سێشەممە 1ی ئەیلوولی 2026 د. عەبدولفەتاح بۆتانی کە یەکێکە لە دامەزرێنەرانی زانکۆی دهۆک، لەکاتی گەڕانەوەی لە موسڵەوە، بە رووداوی هاتووچۆ گیانی لەدەستدا.
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پرسەنامەکەدا دەڵێ، "بۆ کۆچی دوایی نووسەر، ئەکادیمیست و سەرۆکی پێشووی ئەکادیمیای کوردی، خوالێخۆشبوو د. عەبدولفەتاح عەلی بۆتانی، سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکاری بەڕێزیان، ئەکادیمیای کوردی و تەواوی نووسەران و ئەکادیمیستانی کوردستان دەکەم، هاوخەمیانم."
سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەش کردووە، "خوالێخۆشبوو تەمەنێک بە دڵسۆزی خزمەتی بە زانست، ڕۆشنبیری و فەرهەنگی کوردی کرد. لە خوای مەزن داواکارم گیانی بە بەزەیی و میهرەبانیی خۆی شاد بکات و ئارامی و دڵنەوایی بە هەمووان ببەخشێت."



