رووداو دیجیتاڵ
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی دەستەبەری کۆمەڵایەتی رایدەگەیێنێت، سبەی دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی ئابی خانەنشینانی کرێکارانی هەولێر دەکرێت.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی دەستەبەری کۆمەڵایەتی، ئاگاداری خانەنشینانی کرێکارانی ناوخۆی هەرێمی کوردستان دەکاتەوە، سبەی دەست بە دابەشکردنی مووچەکانیان دەکرێت. خانەنشینان دەتوانن بۆ وەرگرتنی مووچەی مانگی ئاب سەردانی بانکی فیدراڵ/نووسینگەی دێدەوان بکەن.
مەریوان بەگۆک عەزیز، بەڕێوەبەری گشتیی کار و دەستەبەری کۆمەڵایەتیی هەرێمی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "ئەو کەسانەی مووچەکانیان لەسەر سندووقی خانەنشینییە، پێش خانەنشینبوون دەستبەری کۆمەڵایەتییان بۆ کراوە. ئەوانە 20 ساڵ خزمەتیان هەیە و مانگانە مووچە وەردەگرن."
سەبارەت بە بڕی مووچەکان، مەریوان بەگۆک ئاماژەی بەوە کرد، بەپێی ساڵانی خزمەت مووچەکانیان دەگۆڕێت و گوتی: "مووچەکانیان لە 180 هەزار دینارەوە دەستپێدەکات تاوەکو دوو ملیۆن دینار".
لەبارەی ئەو کرێکارانەی مووچەی خانەنشینیان بۆ بڕاوەتەوە. بەڕێوەبەری گشتیی کار و دەستەبەری کۆمەڵایەتیی هەرێمی کوردستان دەڵێت: "ژمارەیان 1008 خانەنشینە."




.webp&w=3840&q=75)