رووداو دیجیتاڵ
لە ناوچەی زرارەتی لە سنووری پارێزگای هەولێر، هاونیشتمانییەک بە دەستڕێژی گوللـە کوژرا. پۆلیسی هەولێر دەڵێت سێ کەس بە کوشتنەکە تۆمەتبارن و یەکێکیان خۆی رادەست کردووە.
خزمێکی ئەو کەسەی کوژراوە ئەمڕۆ دووشەممە بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "عیمران سامی ئیسماعیل، خەڵکی گوندی مامخاڵانە، شەوی رابردوو لە رووداوێکدا کوژرا."
موقەدەم کیفاح حەسەن، گوتەبێژی پۆلیسی هەولێر بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "سێ تۆمەتبار لە رووداوەکەدا هەن؛ یەکێکیان خۆی رادەستی هێزەکانی ئاسایش کردووە و دووانەکەی دیکەش هەڵاتوون."
گوتەبێژی پۆلیسی هەولێر ئاماژەی بەوەش کرد، بۆ زانینی چۆنێتیی رووداوەکە و دەستگیرکردنی تۆمەتباران، بەردەوامن لە لێکۆڵینەوە.



