رووداو دیجیتاڵ ئێوارەی ئەمڕۆ لە سەنتەری ناحیەی چوارقوڕنە، هەورە برووسکە لە مێگەلە مەڕێکی دا و بەو هۆیەوە نزیکەی 30 سەر مەڕ مرداربوون و شوانەکەش بریندار بوو. رۆژی یەکشەممە، 30ـی ئابی 2026، دکتۆر زانا رەسوڵ، بەڕێوەبەری ناحیەی چوارقوڕنە بە تۆڕی میدیایی روداوی راگەیاند: "هەورە برووسەکە لە سەنتەری چوارقوڕنە لە مەڕ و ماڵاتی داوە، نزیکەی 30 سەر مەڕ مرداربوون و شوانەکەشی بریندار بوو." سەبارەت بە دۆخی تەندروستی شوانەکە، بەڕێوەبەری ناحیەکە ئاماژەی بەوە کرد: "شوانەکە گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانە و چارسەری پێویستی بۆ کراوە." رووداوەکە لە نزیک بەنزینخانەیەک لە رۆژئاوای ناحیەی چوارقوڕنە روویداوە. زانا رەسوڵ گوتیشی: "ئێستا تیمەکانی شارەوانی خەریکی کۆکردنەوەی پاشماوەی مەڕ و ماڵاتە مرداربووەکانن بۆ ئەوەی ناوچەکە پاکبکەنەوە." لەبارەی دۆخی کەشوهەوای ناوچەکە لە کاتی رووداوەکەدا، بەڕێوەبەری ناحیەکە روونی کردەوە: "بارانێکی وا نەبوو، تەنیا نمەباران بوو، بەڵام هەورە برووسەیەکی بەهێز ئەم ئێوارەیە ناوچەکەمانی گرتبووەوە."
هەواڵە ناوخۆییەکان29-10-2026پۆلیسی راپەرین: باندێک بە ناوی هاوسەرگیرییەوە پارە لە کچان وەردەگرن و دواتر بلۆکیان دەکەن