رووداو دیجیتاڵ
دوای 17 رۆژ لە بڕانی کارەبای ماڵێک بەهۆی نەدانی پارەوە، کێشەکە گەیێندرایە تیمی (پڕۆژەی رووناکی) و کارەبای ماڵەکە گەڕێندرایەوە.
نەواف خەلەف، هاوبەشێکی کارەبای پڕۆژەی رووناکییە و دانیشتووی شاوێسی هەولێرە، پەیوەندیی بە تۆڕی میدیایی رووداوەوە کرد و ئاماژەی بەوە کرد، ماوەی 17 رۆژە بەهۆی نەدانی پارەی کارەباوە کارەباکەیان بڕاوە.
ئەو هاونیشتمانییە باسی لەوە کرد، ئەو رۆژی کارەباکەیان بڕیون، دوو پسوولەی قەرزی کارەبایان لابووە و لە رێگەی ئی پسولەوە پارەکەیان داوە، بەڵام کارەبایان بۆ نەگەڕاوەتەوە.
رووداو پەیوەندی بە تیمی پڕۆژەی رووناکییەوە کرد، لە چەند کاژێرێکدا کارەبای ئەو هاوبەشە گەڕایەوە و کێشەکە چارەسەر کرا.
تیمی پڕۆژەی رووناکی بە رووداوی راگەیاند، کێشەی تەکنیکی هەبووە کە دوای پارەدان کارەباکە هەڵنەکراوەتەوە، بەڵام دوای ئاگادارکردنەوەیان بەخێرایی چارەسەریان کردووە.
نەواف خەلەف پەیوەندی بە رووداوەوە کرد و رایگەیاند، کێشەکە چارەسەر کراوە.




