رووداو دیجیتاڵ
بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و کانزاکانی هەولێر، لیستی ئەو بەنزینخانانەی بڵاوکردەوە کە سبەی بەنزینی حکومەتی (750 دیناری) دابەش دەکەن و رایدەگەیێنێت، کارتی ژمارە سێ بۆ وەرگرتنی بەنزین کارا کراوە.
بەپێی راگەیێندراوێکی بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی هەولێر، کە ئەمڕۆ دووشەممە، 24ـی ئاب ىڵاویکردوەتەوە، کە سبەی لە 38 بەنزینخانە لە ناو شار و دەوروبەری هەولێر، بەنزینی 750 دیناری دابەش دەکرێت. پرۆسەکە لە کاتژمێر 7:00ـی بەیانییەوە دەستپێدەکات و هەر ئۆتۆمبێلێک بڕی 40 لیتر بەنزینی پێ دەدرێت.
هەر بەنزینخانەیەک یەک تانکەر سووتەمەنی پێدەدرێت کە 36 هەزار لیتر بەنزینی تێدایە، بەمەش بڕی ئەو بەنزینەی سبەی لە هەولێر و دەوروبەری دابەش دەکرێت، یەک ملیۆن و 368 هەزار لیترە.
بۆ رێکخستنی پرۆسەکە و رێگری لە قەرەباڵخی، بەڕێوەبەرایەتییەکە دەڵێ، کە تەنیا ئەو شۆفێرانە دەتوانن بەنزین وەربگرن کە کارتی ژمارە سێیان هەیە، چونکە ئەم کارتە بۆ سبەی کارا کراوە. ئەم رێکارە لە چوارچێوەی هەوڵەکانی حکومەتدایە بۆ دابینکردنی سووتەمەنی بە نرخێکی گونجاو بۆ هاووڵاتییان.
ناوی ئەو بەنزینخانەی سبەی بەنزینی 750 دیناری دابەش دەکەن:
1- سەن ئۆیڵ - کەسنەزان - کۆرنیش
2- سەن ئۆیڵ - هەولێری نوێ
3- سەن ئۆیڵ - رێگای مەخموور
4- سەن ئۆیڵ- بەستۆڕە
5- شۆڕش- شۆڕش)
6- نۆرس لایت - لەنگەی 100 مەتری
7- نۆرس لایت - 32ی پارک
8- کورد نەفت 9 - رێگای مووسڵ 120م - کاژێر 8:00
9- کورد نەفت 5 - فلکەی باز 100 - کاژێر 8:00
10- بلاک وایت - رێگای بەحرکە
11- سالم - 00م
12- ناسک - رێگای کۆنی بنەسڵاوە
13- باران - رێگای خەبات
14- توین - رێگای مووسڵ
15- گاره - رێگای مەخموور
16- رزگە - باسرمە
17- دیگەڵە - دیگەڵە
18- شارێ - رێگای کەرکووک
19- مامزاوە - مامزاوە
20- ئاشتی - ناحیەی ئاشتی
21- شاهۆ - کۆیە
22- ڤانیس - حەریر
23- سوورسوورە - باسرمە
24- بینەر - حوجران
25- کاریا 32ی پارک
26- دیڤاڵ - کەسنەزان - نزیک هەرزە
27- مۆد ئۆیڵ - جووتسایدی منارە
28- دەبلیو ئاڕ رێگەی مووسڵ
29- ئاکار - 100 مەتری
30- باڵال - بنەسڵاوە
31- قوشتەپە - قوشتەپە
32- رۆژهەڵات - رێگای کۆیە
33- مستۆفی - 5ی حەسارۆک
34- شەمامک - رێگای مەخموور
35- رێژوان - بنەسڵاوە
36- بەیار - رێگای کۆنی بنەسڵاوە
37- هەركی- گەڕەکی نەورۆز 40
38- شابەندی وزە - رێگای هەولێر - خەبات
زۆربەی ئەم بەنزینخانانە کاژێر 7:00ـی بەیانی دەست بە دابەشکردن دەکەن، تەنیا بەنزینخانەکانی (کورد نەفت 9 و کورد نەفت 5) کاژێر 8:00ـی بەیانی دەست بە دابەشکردنەکە دەکەن. شۆفێران دەتوانن بەپێی نزیکیی شوێنی نیشتەجێبوونیان سەردانی ئەم بەنزینخانانە بکەن بۆ وەرگرتنی پشکی بەنزینەکەیان.



