رووداو دیجیتاڵ
پۆلیسی سلێمانی دەڵێ، لە رووداوێکی تەقەکردندا لە شەقامی مەلیک مەحموود کەسێک کوژراوە. گوتەبێژی پۆلیسی سلێمانی دەڵێ، دوای لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان دەرکەوت بەهۆی کێشەی کۆمەڵایەتییەوە بووە.
ئاری لەتیف، گوتەبێژی پۆلیسی سلێمانی، ئەمڕۆ یەکشەممە بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارانی ئەم رووداوە دەرچووە. تاوەکو ئێستا هیچ کەسێک دەستگیر نەکراوە، بەڵام گەڕان و لێکۆڵینەوە بەردەوامە."
ئەو هاونیشتمانییەی کوژراوە ناوی (چ. م) و خەڵکی سنووری قەرەداخە لە پارێزگای سلێمانی، خێزاندارە و تەمەنی 45 ساڵە. شەوی رابردوو نزیکەی کاژیر 10:00 لە شەقامی 60 مەتریی سلێمانی تەقەی لێکرا و کوژرا.
لەبارەی هۆکاری رووداوەکەوە ئاری لەتیف گوتی: "لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان دەریدەخەن کە کێشەی کۆمەڵایەتیی بووە و دوژمندار بووە."



