رووداو دیجیتاڵ
تەرمی پێشمەرگەیەکی زێرەڤانی لەسەر زێی گەورە لە سنووری قەزای خەبات دۆزرایەوە و پۆلیسیش دەڵێت، بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان گومان دەکرێت خۆی کوشتبێت.
رۆژی شەممە، 15ـی ئابی 2026، دوو سەرچاوە لە پۆلیس بە تۆڕی میدیایی رووداویان راگەیاند، تەرمی پێشمەرگەکە لەسەر زێی گەورە لە نزیک قەزای خەبات (دیوی بادینان) دۆزراوەتەوە.
بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان، دەرکەوتووە کە شوێنەواری فیشەکێک بە جەستەیەوە بووە و گومان دەکرێت "خۆی کوشتبێت."
ئەو پێشمەرگەیە تەمەنی 28 ساڵە و پێشمەرگەی زێرەڤانییە، دانیشتووی سنووری قەزای سۆرانە.
لە دوای دۆزینەوەی تەرمەکە، پۆلیس تەرمەکەی رەوانەی دادپزیشکیی هەولێر کردووە بە مەبەستی پشکنین و ئاشکراکردنی هۆکاری گیانلەدەستدانەکەی.




