رووداو دیجیتاڵ
لە سنووری ناحیەی گوڵاڵەی قەزای خانەقین لە پارێزگای دیالە، لە ئەنجامی ئاگرکەوتنەوە لەنێو ماڵێکدا سێ منداڵ گیانیان لەدەستدا و دایکیشیان بریندار بوو. پۆلیسی دیالە دەڵێت، بە گومانی هەبوونی کێشەی خێزانی، باوکی منداڵەکان دەستگیر کراوە.
عەمید هەیسەم سەلمان شەمەری، گوتەبێژی پۆلیسی پارێزگای دیالە، ئەمڕۆ شەممە 15ی ئابی 2026 بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "رووداوەکە درەنگی شەوی رابردوو لە گەڕەکی عرووبە لە جەلەولا (گوڵاڵە) روویدا. دایکێک و سێ منداڵەکەی لە ئەنجامی کەوتنەوەی ئاگرێک بە برینداری گەیێندرانە نەخۆشخانە، بەڵام بەیانیی ئەمڕۆ هەر سێ منداڵەکە بەهۆی سەختیی برینەکانیانەوە گیانیان لەدەستدا."
سەبارەت بە هۆکاری رووداوەکە، گوتەبێژی پۆلیسی دیالە ئاماژەی بەوە کرد، تاوەکو ئێستا بە فەرمی روون نەبووتەوە و گومان دەکرێ بەهۆی "کێشەی خێزانییەوە" بووبێت و گوتیشی: "سکاڵای یاسایی تۆمارکراوە و هاوژینی ژنەکە (باوکی منداڵەکان) دەستگیرکراوە. لێکۆڵینەوەی ورد لە رووداوەکە دەستیپێکردووە بۆ دیاریکردنی هۆکاری سەرەکیی ئاگرکەوتنەوەکە."

.jpg&w=3840&q=75)

