رووداو دیجیتاڵ
نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەرەخۆشی لە بنەماڵەی حوسێن عارف دەکات.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، لە راگەیێندراوێکدا بۆ کۆچی دوایی حوسێن عارف، چیرۆکنووس، رۆماننووس و نووسهرى دیارى كورد و ئهندامى پێشووى پهرلهمانى کوردستان، سەرۆکی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، "پرسە و هاوخەمیم پێشكهش به بنەماڵەی بەڕێزیان، نووسەران و تەواوی رووناکبیرانی کوردستان دەکەم".
دەشڵێت، "خوالێخۆشبوو مامۆستا حسێن عارف، وەک نووسەرێكى پێشەنگ و خاوهن خامهيهكى بهپێز، پێگهيهكى دیارى له چیرۆک و وێژهى کورديدا هەبوو، يادى ئهو به خزمەت و بەرهەمە دانسقەکانی بۆ هەمیشە لە مێژووی رۆشنبیریی كورديدا به زيندوويى دەمێنێتەوە".
ئاماژە بەوەش دەکات، "لە خوای مهزن داواکارم گیانی بە بەزەیی و میهرەبانیی خۆی شاد بكات و ئارامی و دڵنهوايى به بنەماڵەی بەڕێزيان ببهخشێت".


