رووداو دیجیتاڵ
ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە 11ی ئابی 2026 لە نزیک گوندی بانیخێڵانی سەر بە قەزای دەربەندیخان، لە رووداوێکی هاتووچۆدا گەنجێکی ماتۆڕسوار گیانی لەدەستدا.
جاسم محەممەد، بەڕێوەبەری هاتووچۆی دەربەندیخان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "ئێوارەی ئەمڕۆ ماتۆڕسوارێک بە ئاراستەی دەربەندیخان هاتووە و خۆی کێشاوە بە بارهەڵگرێکدا. بەهۆی رووداوەکەوە لێخوڕی ماتۆڕسکیلەکە گیانی لەدەستداوە."
بەپێی زانیارییەکانی هاتووچۆی دەربەندیخان، ئەو گەنجەی گیانی لەدەستداوە ناوی (محەممەد عەتا)یە و دانیشتووی ناو قەزای دەربەندیخانە.
بەڕێوەبەری هاتووچۆی دەربەندیخان ئاماژەی بەوەش کرد، پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ رووداوەکە کراوەتەوە و بە فەرمانی دادوەر، شۆفێری بارهەڵگرەکە دەستگیرکراوە تاوەکو رێکارە یاساییەکان تەواو دەبن.



