رووداو دیجیتاڵ
گەنجێکی سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران لە کاتی مەلەوانیدا لە رووباری گەورەی باڵەکایەتیدا خنکا.
ئەمڕۆ دووشەممە، 10-08-2026، لە گوندی بەرزێوە لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، گەنجێک لە کاتی مەلەوانیدا خنکا.
رەوەند مەغدید، گوتەبێژی بەرگریی شارستانیی سۆران بە رووداوی گوت، "گەنجەکە ناوی خدر عەبدوڵڵایە و خەڵکی گوندی سیتکانە و تەمەنی 28 ساڵ بووە".
بەگوتەی گوتەبێژی بەرگریی شارستانیی سۆران، گەنجەکە، "پیشەی مامۆستا بووە، دوای هێنانە دەرەوەی لە رووبار رەوانەی دادپزیشکیی سۆران کراوە".
بەگوێرەی بەرگریی شارستانیی سۆران، ئەم ساڵ لە سنووری سۆران 8 کەس لە ئاوی رووباردا خنکاون و بەراورد بە ساڵی رابردوو تاوەکو ئەو کاتە ئاماری خنکاوان بەرزبووەتەوە".

.webp&w=3840&q=75)

