رووداو دیجیتاڵ
پڕۆژەی رووناکی چارەسەری کێشەی ئەو هاوبەشانەی کارەبا دەکات کە مانگانە پسوولەی کارەبایان بۆ دەچێت و پارەیان بۆ هەژمار ناکرێت.
ژمارەیەک هاونیشتمانی لە گەڕەکی پۆلیسی هەولێر ئاماژە بەوە دەکەن، سێ مانگە پسوولەی کارەبایان بۆ دێتەوە، بەڵام هیچ بڕە پارەیەک لەسەر پسوولەکە نەنووسراوە و سفرە.
ئەو هاونیشتمانییانە داوا دەکەن پڕۆژەی رووناکی و وەزارەتی کارەبا چارەسەری کێشەکەیان بۆ بکات، بۆئەوەی مانگانە پارەی کارەبا بدەن و پارەکەیان لەسەر کەڵەکە نەبێت.
تۆڕی میدیایی رووداو پەیوەندیی بە تیمی پرۆژەی رووناکییەوە کرد و ئەوانیش رایانگەیاند، لە ماوەی دوو مانگدا بە دوو بەش کێشەی سەرجەم ئەو هاوبەشانە چارەسەر دەکەن، کە مانگانە پسوولەی کارەبایان بۆ دەچێت، بەڵام پارەیان لەسەر هەژمار ناکرێت.
سەبارەت بەوەی، ئایا پارەی هەموو مانگەکانیان پێکەوە بۆ هەژمار دەکرێت؟ بەرپرسانی پڕۆژەی رووناکی ئاماژەیان بەوە دا، وەزارەتی کارەبا رێنمایی نوێ دەردەکات و لە بەرژەوەندیی هاونیشتمانییان دەبێت.



.webp&w=3840&q=75)
