رووداو دیجیتاڵ
بڕیاربوو 5ی ئاب پڕکردنەوەی فۆرمی ئەلیکترۆنی بۆ حەجی ساڵی داهاتوو کۆتایی بێت، بەڵام گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی حەج و عومرە دەڵێت، کاتەکە 5 رۆژ درێژ کراوەتەوە.
کاروان ستوونی، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ سێشەممە 4ی ئاب بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "بۆئەوەی خەڵکێکی زیاتر دەرفەتیان هەبێ و لە بەرژەوەندیی هەمووان، کاتی تۆمارکردنەکە بۆ 10ی ئاب درێژ کرایەوە."
سەبارەت بە ژمارەی ئەوانەی تاوەکو ئێستا ناویان تۆمار کردووە، گوتەبێژی حەج و عومرە گوتی، "تاوەکو ئەمڕۆ زیاتر لە 50 هەزار کەس ناویان تۆمار کردووە."
ئەم ساڵ بۆ ناو تۆمارکردن تەمەن نەکراوەتە پێوەر، هەروەها ئەوانەی پێشتر حەجیان کردووە، مافی ئەوەیان نییە فۆڕم پڕبکەنەوە.
ناونووسین بۆ حەج ئەم ساڵ 21ی تەممووز دەستیپێکرد. پار ناونووسین بۆ حەج، لە 11ی ئەیلوول دەستیپێکرد و 26ی هەمان مانگ کۆتایی هات. زیاتر لە 90 هەزار کەس داواکارییان لە رێگەی فۆرمی ئەلیکترۆنی پڕکردەوە، لەو ژمارەیە 5120 کەس بە تیروپشک ناویان دەرچوو.
ئەم ساڵ 7ی ئایار یەکەم گەشتی حاجیان لە هەرێمی کوردستانەوە بۆ رێوڕەسمەکانی حەج دەستیپێکرد و دوایین گەشت 17ی ئایار بوو.


.webp&w=3840&q=75)